ده‌ست ده‌كرێت به‌ به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسینی Sputnik Vی رووسی له‌ ئه‌رجه‌نتین

ليست هناك تعليقات

سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین و سه‌رۆكی ئه‌رجه‌نتین، ئه‌لبێرتۆ فه‌رنانده‌ز رایانگه‌یاند، به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسینی Sputnik Vی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كه‌ له‌لایه‌ن رووسیاوه‌ پێش خراوه‌ له‌ ئه‌رجه‌نتین ده‌ست به‌ به‌رهه‌مهێنانی ده‌كرێت.

سه‌رۆكی هه‌ردوو وڵات له‌ میانی به‌شداریكردن له‌ چالاكییه‌ك كه‌ له‌ رێگای ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه‌ رێك خرابوو قسه‌یان كرد و جه‌ختیان له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ڤاكسینی Sputnik Vبه‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنانی ده‌رمانی Laboratorios Richmondله‌ ئه‌رجه‌نتین ده‌ست به‌ به‌رهه‌مهێنانی ده‌كرێت.

پوتین به‌ سه‌رنج خستنه‌ سه‌ر كاریگه‌ری ڤاكسینی Sputnik V، گوتی: "به‌ ڕێژه‌ی له‌ سه‌دا ٩٧،٦ یه‌كێكه‌ له‌ ڤاكسینه‌ هه‌ره‌ كاریگه‌ره‌كان له‌ جیهان. ئێستا له‌ ٦٦ وڵات ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دراوه‌. هه‌نگاوێكی زه‌حمه‌تمان بڕیووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی بناسێندرێت. كاتێك ته‌ندروستیی مرۆڤ دێته‌ به‌رباس پێویسته‌ جیاوازییه‌ فیكرییه‌كان به‌لاوه‌ بندرێن".

فه‌رنانده‌زیش به‌ تیشك خستنه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌رجه‌نتین یه‌كه‌م وڵاتی ئه‌مریكای لاتین بووه‌ و دووه‌م وڵاتیش بووه‌ له‌سه‌ر ئاستی جیهان ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌و ڤاكسینه‌ ده‌ربڕیووه‌، خۆشحاڵی خۆی به‌ به‌كارهێنانی سه‌ركه‌وتووانه‌ی ئه‌و ڤاكسینه‌ له‌ وڵاته‌كه‌ی نیشان دا.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق