پاش په‌ككه‌وتنی بۆ ماوه‌یه‌ك، فڕۆكه‌كه‌ی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ گه‌شته‌كه‌ی به‌رده‌وام بوو

ليست هناك تعليقات

له‌ یه‌كه‌م گه‌شتی ده‌ره‌كیدا كه‌ بڕیار بوو بۆ گواتیمالا ئه‌نجام بدرێت، فڕۆكه‌كه‌ی كامالا هاریس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا پاش په‌ككه‌وتنی بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م به‌هۆی گرفتی ته‌كنیكییه‌وه‌ گه‌ڕایه‌وه‌.
له‌ كاتی هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ی له‌ فڕۆكه‌كه‌، هاریس له‌ لێدوانێكی بۆ ڕۆژنامه‌نووسان وتی "من باشم، من باشم".
له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ سیمۆن ساندرز، وته‌بێژی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا وتی "هیچ مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ له‌سه‌ر سه‌لامه‌تی بوونی نییه‌ و ته‌نیا بابه‌تێكی ته‌كنیكی بووه‌".

ڕۆژنامه‌نووسێكی سه‌رنشینی فڕۆكه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌ ده‌نگێكی نائاسایی كردووه‌ له‌ كاتی نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌دا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وتوویه‌تی به‌لێم به‌ گشتی ئاسایی بووه‌.
له‌ درێژه‌ی گه‌شته‌كه‌یدا به‌ دروشمی (په‌یامی هیوا) بڕیاره‌ هاریس، له‌م هه‌فته‌یه‌دا سه‌ردانی گواتیمالا و مه‌كسیك بكات كه‌ ڕووبه‌ڕووی كۆرۆنا بوونه‌ته‌وه‌.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق