ناسا بۆ یەکەم جار ژمارەیەک وێنەی ناوازەی مەریخ بڵاو دەکاتەوە

ليست هناك تعليقات

لە ئێستادا ١٠٠ رۆژ بەسەر نیشتنەوەی گالیسکەی دەستکردی (پرسێرڤانس) دا تێپەڕدەبێت و دەزگای ناساش بۆ لێکۆڵینەوەی بۆشایی ئاسمان و گەردوون ناسی وێنەکانی ئەو گەشتە ١٠٠ رۆژییە بڵاودەکاتەوە.

مانگە دەستکردەکە بە ئامانجی دۆزینەوەی نیشانەکانی ژیانی مرۆڤ لەرابردوودا، لێکۆڵینەوە لە جیۆلۆجی و دۆخی کەشوهەوای هەسارەکە لە رابردوودا، بەرەو مەرخی ئاراستە کراوە.



لەوکاتەوەی کە لەرۆژی ١٨ی شوباتی ئەمساڵدا مانگە دەستکردەکە لەسەر رووی مانگ نیشتەوە، توانیوەیەتی چەند وێنەیەکی ناوازە و سەرنجراکێشی هەسارەی مەریخ بگرێت و رەوانەی زەوی بکاتەوە، لەدەوری ئەو شوێنەی کە لێی نیشتوەتەوە "جێزیرۆ کراتەر"، لە بەشی باکووری هەسارە سوورەکە (هەسارەی مەریخ).



لەگەشتە ئاسمانییەکەدا، هێلیکۆپەتەرێکی بچووک کە وێنەی دۆخی مەریخی بۆ زەوی ناردووەتەوە و بەمەش، دیمەنەکانی هەسارەیەکی دیکەی بۆ زەوی گواستەوە.



لە ١٨ی شوباتی ساڵی ئەمساڵدا، گالیسکەی دەستکردی (پرسێرڤانس) لەگەڵ حەوت ئامێری زانستیی ئاسمانی، لەناویدا هێلیكۆپتەرێكی درۆن بۆ ئەوەی بۆیەكەمجار بەسەر رووی مەریخدا بفڕێت، رەوانەی مەرخی کرا و بڕیاریشە گەشتەکەی ساڵێک بخایەنێت.







ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif