پەرلەمانتارێكی عێراق: مێژووی رەشی براکوژی دوبارە دەبێتەوە

ليست هناك تعليقات



ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: دەبێت لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە رێگری لێ بکرێت و لە شەڕی براكوژی و فشار بکرێت و تا ھەڵوەشاندنەوەی حکومەت ئامادەبن، بۆ ڕێگریی کردن لەو کارەساتە.
بڵێسە جبار فرمان، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی لە بابەتێكیدا زەنگی مەترسی شەڕی ناوخۆ لێدەدات و دەنوسێت: مێژووی رەشی براکوژی دوبارە دەبێتەوە

دەقی نوسینەكەی بڵێسە جبار فرمان

بەیاننامە و تحریم کردن و تجریم کردن و نارەزایی دەربرین و ئیدانە کردن و ھتد....ھەمووی بێھودەیە.بریارێکە دراوە و ئەرزیەتیشی بۆ خۆش کراوە و ئەبێت جێبەجێی بکرێت....

مێژووی رەشی براکوژی دوبارە دەبێتەوە

یەکێتی و ھیزەکانی تر ناتوانن بڵێن ئێمە بەژدار نین و دەستمان بە خوێن سورناکەین، مادام لەحکومەت بەژدارن. وەزیری پێشمەرگە لە یەکێتیەو لایەنەکانی تریش بەژدارن لە حکومەت.

ئەگەر بیانەوێت بەژدار نەبن لە شەھیدکردنی لاوانی میلەتەکەمان دەبێت لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە رێگری لێ بکرێت و فشار بکرێت و تا ھەڵوەشاندنەوەی حکومەت ئامادەبن، بۆ ڕێگریی کردن لەو کارەساتە.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif