دادگای دەستووریی تورکیا سکاڵای داخستنی هەدەپەی پەسەند کرد

ليست هناك تعليقات

دادگای دەستووری بنەڕەتیی بۆ لێکۆڵینەوەکردن لەسەر سکاڵای داخستنی هەدەپە، کە سکاڵاکە لەلایەن بەکر شاهین داواکاری گشتیی دەوڵەتی تورکەوە ئامادە کرابوو، ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠:٠٠ی بەیانی کۆبوونەوە. دادگای دەستووری بنەڕەتی بە خێرایی بڕیاریدا و سکاڵانامەکەى لە دژی هەدەپە قبوڵ کرد. داواش بۆ تەدبیر لە دژی مالییەى حیزبەکەشی رەتکردەوە.

سکاڵانامەکە لەلایەن بەکر شاهین داواکاری گشتی لە دادگای باڵا بۆ داخستنی هەدەپە ئامادە کراو و لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١دا بۆ دادگای دەستووری نێردراوە.

داواکاری گشتی بەکر شاهین لە سکاڵانامە ٨٤٣ لاپەڕەییەکەیدا داوای داخستنی هەدەپە و قەدەغەکردنی کاری سیاسی لە ٤٥٢ کەس کردووە. ریپۆرتەری دادگای دەستووریش چەند رۆژ لەوە پێش بە دادگای دەستووری بنەڕەتیی راگەیاند، "دەبێت سکاڵانامەکە پەسەند بکرێت". دەستەى گشتیی دادگای دەستووری بنەڕەتیش ئەم بەیانییە دوا بڕیاری خۆی لەسەر سکاڵاناکە دەرکرد و بڕیاریدا سکاڵانامەکە پەسەند بکات.

سکاڵانامەکە بۆ بەرگریی سەرەتایی بۆ هەدەپە دەنێردرێت. هەدەپەش دەبێت لە ماوەی دیاریکراودا بەرگریی خۆی رادەستی دادگای دەستووری بنەڕەتی بکات.

دوای ئەوە بەرگریی سەرەتایی پێشکەشکرا، بەکر شاهین داواکاری گشتیی کۆماری لە دادگای باڵا بۆچوونی خۆی لەوبارەیەوە پێشکەش دەکات و شاهین راگەیاندراو بڵاودەکاتەوە و بەرپرسانی هەدەپەش بە شێوەی زارەکی بەرگری دەکەن.

بڕیار لەسەر سکاڵای داخستنی هەدەپە لەلایەن دەستەی دادگای دەستووری بنەڕەتییەوە دەدرێت، کە لە ١٥ کەس پێکهاتووە و بڕیارەکە دەبێت لەلایەن دوو لەسەر سێی ئەندامانی ئەو دەستەیەوە بدرێت.

بڕیاری دادگای دەستووری یەلاکەرەوە دەبێت. هەدەپە لە دژی بڕیاری ئەو دادگایە تەنها دەتوانێت لە دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا سکاڵا تۆمار بکات. دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپاش ئەرک و دەسەڵاتی "راوەستاندنی بڕیارەکەی بۆ جێبەجیکردن نییە"، بەڵام تەنها دەتوانێت بڕیار لەسەر پێشێلکردن بدات.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif