هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ڕایدەگەینێت: ئەو بناغە تۆكمەی لە ڕابردوودا لەگەڵ حكومەتی عێراق پێكەوەمان نابوو، بەهۆی رێفراندۆمەوە پاشەكشەی كرد، بۆیە هەنگاوی ئایندەمان بەرەو بەغدایە و كلیلی چارەسەری كێشەكانمان لە بەغدایە و جەختیكردەوە، لە ڕابردوودا بە دوركەوتنەوەیان لە بەغدا زۆرترین زیان بەر خەڵكی كوردستان كەوتووە.
لاهور شێخ جهنگی هاوسهرۆكی یهكێتی، له پهخشێكی راستهوخۆدا له پەیجی تایبهتی خۆی له فهیسبوك رایگهیاند، قەوارەی ههرێمی كوردستان لهمهترسیدایه و نەیارەكانی میللەتەكەمان سودیان لە ناكۆكی ناوخۆی لایەنە سیاسیەكان وەرگرتووە.
هاوسەرۆكی یەكێتی وتیشی: بە ئەنجامدانی هاوپەیمانێتی گۆڕان و یەكێتی بەشێك لە میللەتەكەمان یەكڕیز كردووە، چاوەڕواندەكەین چەتری كۆكەرەوەی هەرێمی كوردستان بێت.
باسی لەوەشكرد، لە دوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆمەوە و ئەو لێكەوتانەی دوای ڕیفراندۆمەوە هات، پاشەكشەیەكی خۆمان لە ڕووی پەیوەندیەكانمان و لەدەستدانی دۆستەكانمان، وە ئەو بناغە تۆكمەی لە ڕابردوودا لەگەڵ حكومەتی عێراق پێكەوەمان نابوو لەدوای ڕیفراندۆم پاشەكشەی زۆرمان كردووە.
لەبارەی هەنگاوی داهاتویانەوە وتی: ئێمە هەنگاوەكانمان بەرەو بەغدایەو باوەڕمان وایە دەبێت كێشەكانمان لەگەڵ بەغدا چارەسەر بكەین، ناكرێت لەگەڵ دەرودراوسێ دۆستبین و لەگەل حكومەتی بەغدا پەیوەندیمان باش نەبێت، لەكاتێكدا بەپێی دەستوری عێراق مافەكانمان دیاریكراوە.
ئاماژەی بەوەكرد، نەیانشاردووەتەوە لە هەموو ئەو قسانەی كردووەیانە وتویانە كلیلی چارەسەری كێشەكان لە بەغدا یەو بە گفتوگۆ دەتوانن چارەسەری بكەن، وتیشی: لەماوەكانی ڕابردوو بە دوركەوتنەوەمان لە بەغدا زۆرترین زیانمان لە میللەتەكامان دا لە بابەتی موچە و بودجە و ئێستاش باجەكەی دەدەین.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق