سەبارەت بە زیندانییانی بادینان زانیاری نوێ دەخرێتەڕوو

ليست هناك تعليقات

پارێزەرانی دۆسیەی دەستگیرکراوانی بادینان ئاشکرایانکرد، "ماوەی زیاتر لە 10 مانگە زیدانییانی بادینان راگیراون و دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە، بڕیاری دادگای هەولێر دادپەروەرانە نەبووە و پارێزەران نەیانتوانیوە سەردانییان بکەن، داوای راستکردنەوی بڕیاری دادگای پێداچوونەوەمان کردووە و بڕیار وابوو کاری لەسەر بکرێت، بەڵام نەکراوە".

پارێزەرانی دۆسیەی دەستگیرکراوانی بادینان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، "ئێمە لە رۆژی 20ی ئایارەوە داوای راستکردنەوەی بڕیاری دادگای پێداچوونەوەمان کردووە لەسەر سزادراوانی بادینان، بڕیار وابوو کاری لەسەر بکرێت، بەڵام تائێستا نەکراوە، داوامانکردووە بەپەلە کاری تێدابکرێت".

ئاماژەیان بەوەشکرد، "ماوەی زیاتر لە 10 مانگە زیدانییانی بادینان راگیراون و دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە، بڕیاری دادگای هەولێر دادپەروەرانە نەبووە و پارێزەران نەیانتوانیوە سەردانی زیندانییان بکەن".

ئەمەش لەکاتێکدایە لەماوەی رابردوو پێنج چالاکوان و رۆژنامەنووسی بادینان لەلایەن دادگای هەولێرەوە بە تۆمەتی سیخوڕیکردن و کارکردن بۆ تێکدانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بە سزای شەش ساڵ زیندانیکردن سزادران.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif