فرۆشتنی ئەشرەف حەكیمی لەلای ڕیاڵ هێڵی سور نیە

ليست هناك تعليقات

یانەی ڕیاڵ مەدرید نرخی فرۆشتنی ئەشرەف حەكیمی دیاریكرد.

وا دیارە ڕیال مەدرید فرۆشتنی (ئەشرەف حەکیمی) بەرگریکاری یانەکەی کە لە دۆڕتمۆند یاری دەکات بە هێڵێکی سوور هەژمار ناکات، بەگوێرەی تازەترین هەواڵ کارگێڕی ڕیال نرخی فرۆشتنی یاریزانە مەغریبییەکەی دیاری کردوە.

ئێزگەی (ئۆندا سیرۆ)ی ئیسپانی ئاشکرای کردوە کە ریال مەدرید تا ئەو ساتەش باس لە گەڕانەوەی حەکیمی ناکات، لە کاتێکدا هەر سێ یانەی بڕۆسیا دۆڕتمۆند و بایەڕن میونشین و ئینتەر میلان داوای یاریزانەکە دەکەن، بەگوێرەی تازەترین هەواڵیش ڕیال مەدرید بری 60 ملیۆن یۆرۆی وەک نرخی فرۆشتنی ئەشرەف حەکیمی دیاری کردوە کە ئێستا یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی لە شوێنی بەرگریکاری ڕاست یان بالی ڕاست یاری دەکەن.

حەکیمی لەم وەرزە تا ئێستا لە 43 یاری لەگەڵ دۆڕتمۆند بەشداری کردوە و تێیدا 9 گۆلی کردوە و 10 ئاسیستیشی هەیە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق