بڕیاردهری لیژنەی پهروهرده و خوێندنى باڵا و توێژینەوەی زانستیی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت،" داوایان لە وەزارەتی پەروەردە کردووە ساڵی داهاتوو خوێندن زوو دەست پێبکاتەوە".
گەلاوێژ عوبێد عوسمان، بڕیاردهری لیژنەی پهروهرده و خوێندنى باڵا لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاندووە،"نووسراومان بۆ وەزارەتی پەروەردە کردووە و داوامان کردووە کە ساڵی داهاتوو خوێندن زوو دەست پێبکاتەوە، سەرەتای دەستپێکردنەوەکە بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو وانانەی پۆلەکانی یەک و دوو سێ بێت کە بتوانرێت بە هاوکاریی وەزارەتی پەروەردە و رێکخراوە ناحکومییەکان خولیان بۆ بکرێتەوە تا بەهێز بکرێن."
ئاماژەی بەوەشداوە،"ئەمساڵ پۆلی 12 تەنها 150 رۆژیان خوێندووە و پۆلەکانی دیکەیش 98 رۆژیان خوێندووە، بە تاقیکردنەوەکانەوە دەگاتە 120 رۆژ، ئەوە رێگەچارەیەکی ناچارییە کە وەزارەتی پەروەردە لەم بارودۆخەدا گرتوویەتیە بەر".
وتیشی،"بەپێی ستاندارد دەبێت لە ساڵێکدا 200 رۆژ وانە بخوێنرێت."
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق