چارەسەرەکان لە دادبینی ڕامیاری دا

ليست هناك تعليقات


فارس نەورۆڵی

هەرکات گوێبیست و بینەری دیدارێکی فازیل میرانی دەبیت یاخود وتارێکی دەخوێنیتەوە دەبێ بە هەستیاری بەری بکەویت، چونکە دیدارو وتارەکانی مانای فیکری و سیاسی و مێژووی خۆی هەیە ( دادبینی ڕامیاری) دوا بەرهەمی فازیل میرانی )یە، کە لە دوو توێی کتێبێکی ٣٠٣ لاپەڕەییدا کەوتە بەر دیدی خوێنەران و زیادکردنی بابەتێکی گرنگ بۆ کتێبخانەی کوردی، لە ( دادبینیی ڕامیاری دا) لە گوتاردا قسە لەسەر قۆناغێکی هەستیاری پڕ مشتومڕی سیاسی دەکات، بەتایبەتی قسەکردن لەسەر ڕوداوەکانی ٢٠١٥ تا ٢٠٢٠، لێرەدا هاوسەنگی یاخود زاڵکردن لە نێوان پرەنسیپ و بەرژەوەندیدا دەخاتە ڕوو.

گرنگی ئەم کتێبە لەوەدایە جگە لە خوێنەرانی کورد لەسەر ئاستی عێراق و وڵاتانی عەرەبی دەخوێنرێتەوە. سەرنجی نووسەرانی عەرەب لەناو دادبینیی دا خراوە تەڕوو، ڕۆحی ئەم بۆ چوون و جیهانبینییەی میرانی لە دادبینیی دا لەسەر حیکمەت و میانڕەوی بنیاد نراوە. لەناو دێڕەکاندا ئەوە بەیان دەکات کە سیاسەت گفتوگۆیە لە فەزای گشتی دا لە ڕێگای ئەرگۆمێنت سازییەوە بۆ ئیقناعکردنی یەکدی و نزیک کردنەوەی جیاوازییەکان، بۆ ئەم مەبەستەش پێمان دەڵێ پێویستمان بە پێوەرە بۆ هەر با بەتێک بۆ ئەوەی لە بابەتی بوونی جیاوازییەکان تێبگەین. هەر بۆیە گفتوگۆ تاکە چارەسەرە و جێگرەوەی هەر ململانێیەکە بۆیە دەبێ بە دوای گفتوگۆی بەرهەمداردا بگەڕێین لەسەر هەموو ئاستەکانی کوردستانی و عێراقی و جیهانی و وڵاتانی دەوروبەر.

 دواجار دەکرێ بڵێین میرانی لە( دادبینیی ڕامیاری دا) فیکرو فەلسەفەی پارتی بۆ چارەسەری کێشەکان دەخاتە ڕوو، کە گفتوگۆی بە خاڵی بەیەکگەشتن کردووەتە بنەما، دەشکرێ بڵێین ئەم بەرهەمە لە ئاستێکی بەرزی زمان و فیکر و ڕەوانبێژی دا خراوەتە ڕوو.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif