هه‌فته‌ى داهاتوو لوتكه‌ى "عێراق، ئوردن ، میسر" له‌ به‌غدا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

ليست هناك تعليقات

رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو، لوتكه‌ى "عێراق، ئوردن ، میسر" له‌ به‌غدا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، هه‌ر یه‌ك له‌ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، شا عه‌بدوڵڵاى ئوردن و عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌رۆكى میسر، تێیدا ئاماده‌ ده‌بن.

سه‌رچاوه‌ میدیاییه‌كان بڵاویانكرده‌وه‌، ئه‌م لوتكه‌یه‌، درێژەپێدەری هه‌ردوو لوتكه‌ى قاهیره‌و ده‌ریاى مردووه‌ ده‌بێت.

لە مانگى "ئازار"ى رابردو، مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند، لوتكه‌ى "عێراق، ئوردن، میسر" به‌هۆى رووداوى به‌ریه‌كه‌وتنى دوو شه‌مه‌نده‌فه‌ر له‌ پارێزگاى سووهاجى میسر، دوا خرا، بووه‌ هۆی گیانله‌ده‌ستدانى 19 كه‌س و برینداربوونى 180سه‌رنشین.

به‌غدا جارێكى دیكه‌ش ئه‌م لوتكه‌یه‌ى دواخست، ئه‌میش به‌هۆى رووداوه‌كانى ناوخۆی ئوردن و هه‌وڵێكى كوده‌تا و ده‌ستگیركردنى ژماره‌یه‌ك به‌رپرسى باڵا له‌و وڵاته‌، عێراق له‌مباره‌وه‌ رایگه‌یاند، عه‌ممان هاوپەیمانێکی گرنگى به‌غدایه‌ له‌ناوچه‌كه‌، ئێمه‌ رێز له‌ سه‌روه‌ری و سه‌قامگیری ئه‌و وڵاته‌ ده‌گرین.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق