بەگوێرەی راگەیەنراوی حکومەتی هەرێم، ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێم لەگەڵ بەغدا کۆبووەتەوە و جەختیان لەوەکردووەتەوە، "هەرێم پابەندە بە یاسای بودجە و لەبەرامبەریشدا، پێویستە حکومەتی فیدڕاڵی ماف و شایستە داراییەکانی ھەرێم خەرجبکات".
ئەمڕۆ پێنجشەممە 3ی حوزەیرانی 2021، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە گەڵ شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێم لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی کۆبووەوە.
به گوێرهی راگهیهندراوهكهی حكومهتی ههرێم، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پرۆسەی دانوستانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی تایبەت بە جێبەجێکردنی یاسای بودجەی فیدرالی 2021 کرا و ئەنجامی سەردانی چەند رۆژی رابردووی شاندی دانوستانکار بۆ بەغدا خرایەڕوو.
ئاماژه بهوهشكراوه: شاندی دانوستانکار دەرئەنجامی کۆبوونەوەکانیان خستەڕوو تایبەت بە جێبەجێکردنی پابەندییەکانی هەرێم لە چوارچێوەی یاسای بودجە لە بواری نەوت و داهاتی نانەوتی، کە لە کۆبوونەوەکان لەگەڵ وەزارەت ولایەنە پەیوەندیدارە فیدڕاڵییەکان رێککەوتن لەسەر میکانیزمی جێبەجێکردنی یاساکە کرا و ئاماژەش درا بە رێککەوتنی هەردوو دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی و هەرێم کە رێککەوتوون لەسەر میکانیزمی هاوبەش بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان کە لە یاسای بودجە بۆیان دیاری کراوە بە پێی تایبەتمەندییان، بەم شێوەیە ئیتر هیچ بیانوویەک بۆ وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ نامێنێتەوە کە ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم خەرج نەکات کە لە یاسای بودجە و خشتە هاوپێچەکانی ئاماژەی پێدراوە.
وهك راگهیهندراوهكه ئاماژهی پێداوه: لە کۆبوونەوەکەدا جارێکی تر جەخت کرایەوە کە هەرێم پابەندە بە یاسای بودجە ولەبەرامبەریشدا، پێویستە حکومەتی فیدراڵی ماف و شایستە داراییەکانی ھەرێم خەرج بکات.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق