ئەم بابەتانە بۆ به‌شه‌خۆراکى مانگانه‌ زیاد ده‌کرێت

ليست هناك تعليقات



وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى حکومه‌تى ھه‌رێم به‌شه‌ خۆراکى مانگانه‌ى هاوڵاتیانى دیاریکرد و رایگه‌یاند:" هه‌رکه‌سێک سێ کیلۆ برنج و کیلۆیه‌ک شه‌کر و 400 گرام دۆشاوى ته‌ماته‌ى به‌رده‌که‌وێت".

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ نۆى حوزه‌یرانى 2021، به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێکى وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازی، نه‌وزاد شێخ کامیل به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بازرگانى هه‌رێمى کوردستان ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ به‌پێى نوسراوێکى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى خۆراکى وه‌زاره‌تى بازرگانى حکومه‌تى فیدڕاڵ که‌ ئاراسته‌ى لقى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کانى خۆراک کراوه‌ داواکراوه‌، ئاماده‌کارى بکه‌ن بۆ وه‌رگرتنى ئه‌و به‌شه‌خۆراکانه‌ى که‌ له‌ئاینده‌یه‌کى نزیکدا دابه‌شده‌کرێت به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا.

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" به‌پێى ئه‌و نوسراوه‌ بۆ هه‌ر که‌سێک له‌مه‌ودوا سێ کیلۆ برنج، یه‌ک کیلۆ شه‌کر، یه‌ک ده‌به‌ رۆنى زه‌یت، 400 گرام دۆشاوى ته‌ماته‌، یه‌ک کیلۆ (فاسۆلیا و نیسک و نۆک)، نۆ کیلۆ ئاردى به‌رده‌که‌وێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق