باباجان پەشیمانی خۆی دەربڕی: بریا قسەم بکردایە!

ليست هناك تعليقات

عەلی باباجان، وەزیری پێشووی دارایی و ئابووری تورکیا، کە دوای جیابوونەوەی لە ئاکەپە پارتی (دەڤا) ی دامەزراند، سەبارەت بە گەورەترین پەشیمانی لە ژیانیدا وتی "بریا قسەم بکردایە!".

عەلی باباجان لەمیانەی بەشداری کردنی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەنووس ئەحمەد سۆنوچ لە ڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتیەوە، وەڵامی پرسیار و ڕەخنەکانی دایەوە. عەلی باباجان سەبارەت بەو ڕەخنانەی بە هۆی ڕابردووییەوە لێی دەگیرێت، وتی "ئەگەر لەسەر ڕەخنەکان سەبارەت بە ڕابردووم قسە بکەین ئەوا دەڵێم بریا قسەم بکردایە لەو بابەتانەی قسەم تێدا نەکردووە. دوو جۆر سیاسەت هەیە؛ سیاسەتی ئومێد و سیاسەتی ترس. لە ئێستادا حکومەت تەنها لە ڕێگەی ترساندنەوە دەتوانێت خەڵکی لە چواردەوری خۆی کۆبکاتەوە. لە بابەتی سیاسەتی ئابووریدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئەوکات زوو زوو ناکۆکیمان دەبوو. من لە هەموو کەس زیاتر باسی هەڵەکانم دەکرد. ئایا ئەمڕۆ هیچ وەزیرێک دەتوانێت لە بەرامبەر سەرۆک کۆماردا شتێک بڵێت؟"

باباجان لە درێژەی قسەکانیدا وتی "ئێمە هەموو کاتێک ئامادەین بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت. بەڵام ئایا حکومەت ئەوەی دەوێت لەوە دڵنیا نیم. بەڵام ئێستا وڵات لە دۆخێکی ئابووری زۆر سەختدایە. یەدەگی بانکی ناوەندی بۆ ٦٠ ملیار دۆلاری ژێر سفر کەم بووەتەوە، واتە ٦٠ ملیار دۆلار قەرزارە. ئێمە لە ساڵی ٢٠٠٢ ئەو کاتەی دەسەڵاتمان وەرگرت یەدەگی بانکی ناوەندی ٢٧ ملیار دۆلار بوو. ئەو یەدەگەمان بۆ ١٣٦ ملیار دۆلار بەرز کردەوە. کاتێک من وەزیری ئابووری بووم ئەو کارەمان کرد. بەڵام هەموو ئەو یەدەگەیان لەناوبرد و قەرزاریشیان کردین. لەبەر ئەوە لە ئێستادا ناتوانن بەهای لیرەش ڕابگرن."

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif