قەیوان نەخۆشخانەیەكی پێشكەوتوو بۆ منداڵان دروست دەكات

ليست هناك تعليقات



گروپی كۆمپانیای قه‌یوان دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی سێ نهۆمی بۆ منداڵان له‌ناو نه‌خۆشخانه‌ی د. جه‌مال ئه‌حمه‌د ره‌شید له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرێت و به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت، " له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ئه‌خرێته‌ خزمه‌تی منداڵانی كوردستان".

له‌وباره‌یه‌وه‌، دكتۆر پشده‌ر عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی جه‌مال ئه‌حمه‌د ره‌شیدی منداڵان له‌ سلێمانی، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، "سه‌ردانی كاك فاخر شێخ طیب به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری گروپی كۆمپانیاكانی قه‌یوانمان كرد، به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی سوپاس و پێزانین له‌پای دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی سێ نهۆمی زۆر پێشكه‌وتو بۆ منداڵانی سلێمانی، له‌ناو نه‌خۆشخانه‌ی دكتۆر جمال ئه‌حمه‌د ڕه‌شیدی منداڵانی فێركاری، پڕۆژه‌كه‌ له‌ جێبه‌جێكردندایه‌و له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا پشتیوان به‌خودا ته‌واو ده‌بێت".
دڵنیام یه‌كێك ده‌بێت له‌جوانترین و پێشكه‌وتوترین نه‌خۆشخانه‌كان، له‌به‌ردی بناغه‌وه‌ خۆم تێیدا به‌شدارم و ده‌زانم كه‌ به‌ چ كوالیتیه‌كی به‌رز دروستده‌كرێت

راشیگه‌یاند، "دڵنیام یه‌كێك ده‌بێت له‌جوانترین و پێشكه‌وتوترین نه‌خۆشخانه‌كان، له‌به‌ردی بناغه‌وه‌ خۆم تێیدا به‌شدارم و ده‌زانم كه‌ به‌ چ كوالیتیه‌كی به‌رز دروستده‌كرێت، به‌ته‌واوبونی ئه‌و به‌شه‌ نه‌خۆشخانه‌ی د.جمال ئه‌توانێت خزمه‌تێكی زۆر گه‌ورتر و شایسته‌تر پێشكه‌ش بكات".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌ به‌شێوه‌ی خێرخوازی و ته‌واوی تێچوه‌كه‌ی له‌لایه‌ن كۆمپانیای قه‌یوانه‌وه‌ دابینده‌كرێت و له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ئه‌خرێته‌ خزمه‌تی منداڵانی كوردستان".


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق