یانەی چێڵسی کار بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی تۆماس تۆخێلی ڕاهێنەر و تیاگۆ سیلڤای بەرگریکاری یانەکەی دەکات.

ليست هناك تعليقات

ڕۆژنامەی سکای سپۆڕتسی بەڕیتانی ئاشکرای دەکات، کارگێڕی چێڵسی وەک پاداشتێک بۆ ئەو خزمەتەی لەم وەرزەدا پێشکەش بە یانەکەیان کرد دەیانەوێت گرێبەستی تۆماس تۆخێلی ئەڵمانی و تیاگۆ سیلڤای بەڕازیلی نوێ بکەنەوە.

گرێبەستی تۆماس تۆخێل هاوینی 2022 کۆتایی دێت، پلانی ئیدارەی بلوز بەو جۆرەیە کە گرێبەستەکە بۆ یەک وەرزی دیکە و تا هاوینی 2023 درێژ بکاتەوە، پێشنیاری ئەوەش دەخرێتە بەردەم تۆخێل بۆ وەرزێکی دیکەش گرێبەستەکەی تاکە لایەنە نوێ بکاتەوە.

هەرچی تیاگۆ سیلڤای بەڕازیلیشە هاوینی ئەمساڵ بۆندەکەی لەگەڵ یانە لەندەنییەکە کۆتایی دێت، ئاست بەرزی تیاگۆ سیلڤا کارگێڕی چێڵسی ناچارکردووە بیر لەوە بکەنەوە بۆ یەک وەرزی دیکە پارێزگاری لە تواناکانی ئەو بەرگریکارە

هەرچی تیاگۆ سیلڤای بەڕازیلیشە هاوینی ئەمساڵ بۆندەکەی لەگەڵ یانە لەندەنییەکە کۆتایی دێت، ئاست بەرزی تیاگۆ سیلڤا کارگێڕی چێڵسی ناچارکردووە بیر لەوە بکەنەوە بۆ یەک وەرزی دیکە پارێزگاری لە تواناکانی ئەو بەرگریکارە 36 ساڵە بکەن.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif