چین رێگەیدا بە خستنەوەی سێ منداڵ

ليست هناك تعليقات

حکومەتی چین لە بڕیارێکى نوێدا ڕێگەی داوە بە هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە سێ منداڵ بخەنەوە.

میدیاکانی چین بڵاویانکردەوە، حکومەتی چین ڕێگەی داوە لە خێزانەکانی وڵاتەکەی کە دەتوانن تا سێ منداڵ بخەنەوە، ئەگەر ویستیان لێبێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە پێشتر حکومەتى چین تەنها ڕێگەی بە خستنەوەی یەک منداڵ دەدا و بەڵام لە دوای ساڵی ٢٠١٦وە ڕێگەی دا خێزانە چینییەکان دوو منداڵ بخەنەوە.

بە پێی ئامارەکان دانیشتوانی چین لە ئێستادا زیاترە یەک ملیار و ٤٠٠ ملیۆن کەس و ئەمەش وایکردووە ئەو وڵاتە ڕێگە نەدات بە خێزانەکان بە ویستى خۆیان منداڵ بخەنەوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif