لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ سەردانی کردنی دکتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق بۆلای هەردوو هاوسەرۆک لەلاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك دەنوسێت: سوپاسی د.بەرهەممان کرد بۆ ئەو ڕۆڵەی کە تیادا سەرکەوتوو بووە بۆ دەربازبوون لەو ئاستەنگانەی كە پێشتر هاتوونەتە پێش و تێپەڕاندنی كێشەكان بە شێوەیەكی ژیرانە كە خێر و بەرژەوەندیی گەلی تیادا بێ بە هەموو پێكهاتەكانیەوە
دەقی نوسینەكەی لاهور شێخ جەنگی
ئەمڕۆ لەگەڵ هەڤاڵ بافڵ تاڵەبانی پێشوازیمان کرد لە د.بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆککۆماری عێراق. لە دیدارێکدا گفتوگۆمان کرد دەربارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان. ئاماژەمان بە گرنگی ڕۆڵی نیشتیمانیی سەرۆككۆمار کرد بۆ كاركردن لەسەر یەکخستنی ڕیزەکان و پەرەپێدانی پڕۆسەی سیاسی بە پشتبەستن بە دەستوور كە بەشداری ڕاستەقینە و نوێنەرایەتی هەموو پێكهاتەكان لەخۆ بگرێ، سوپاسی د.بەرهەممان کرد بۆ ئەو ڕۆڵەی کە تیادا سەرکەوتوو بووە بۆ دەربازبوون لەو ئاستەنگانەی كە پێشتر هاتوونەتە پێش و تێپەڕاندنی كێشەكان بە شێوەیەكی ژیرانە كە خێر و بەرژەوەندیی گەلی تیادا بێ بە هەموو پێكهاتەكانیەوە. باسمان لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەران کرد و ڕامانگەیاند کە هەڵبژاردنی داهاتوو هەنگاوێکی گرنگە بە ئاڕاستەی گۆڕانکاریی بنەڕەتی و دانانی بناغەیەکی بەهێز بۆ داهاتووی عێراق و هەرێمی کوردستان. لەو ڕووەشەوە جەختمان لەسەر ڕەخساندنی زەمینەیەکی گونجاو کردەوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد کە جێگەی ڕەزامەندی هەمووان بێت. باسمان لە بەستنی هاوپەیمانیی نێوان یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان کرد بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو، بە هەنگاوێکی گرنگمان لە قەڵەمدا بۆ یەکڕیزیی ناوماڵی کورد و بەدەستهێنانی تەواوی مافەکانی گەلی کورد لە بەغدا.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق