هێزەکانى ئەمەریکا ڕاهێنانیان بە تەقەمەنى راستەقینە لەعێراق دەستپێکرد

ليست هناك تعليقات

هاوپەیمانێتییەکە (15ى ئایارى 2021) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد، هێزەکانى هاوپەیمانان دەستیان کرد بە بەکارهێنانى تەقەمەنى راستەقینە لە راهێنانەکانیان لە عێراق.

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، ئەو کارەش بۆ پاراستنى ئامادەکاریى شەڕکردنى هێزەکانە لە وەڵامدانەوەى خێرای هەر ئەرکێک کە پێیان بسپێردرێت.

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، هاوپەیمانان پابەندبوونیان بەکارکردن لەگەڵ هاوبەشەکانیان لە ناوچە دیاریکراوەکانى عێراق و سوریا دوپات کردۆتەوە بۆ ئەوەى ناوچەکە زیاتر گەشە بکات و سەقامگێرى تیادا بەرجەستەبێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق