تۆتی له‌گه‌ڵ مۆرینیۆ كار ده‌كات؟

ليست هناك تعليقات

فرانچیسكۆ تۆتی ئه‌فسانه‌ی یانه‌ی رۆما و ئه‌ستێره‌ی پێشووی تۆپی پێی ئیتالیا، راستیی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ئاشكرا كرد، كه‌ گوایه‌ ئاماده‌ نییه‌ له‌گه‌ڵ خۆزێ مۆرینیۆ له‌ یانه‌ی رۆما كار بكات.

تۆتی شه‌وی رابردوو له‌ یاریی كۆتایی جامی ئیتالیا له‌ نێوان یوڤێنتوس و ئاتالانتا ئاماده‌ بوو، له‌ لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی RAI SPORTی ئیتالی گوتی: "هیچ كه‌سێك له‌ یانه‌ی رۆماوه‌ پێوه‌ندیی پێوه‌ نه‌كردووم، ئه‌وه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ هه‌مووی درۆیه‌".

گوتیشی: "ئه‌گه‌ر داوام بكه‌ن، به‌ خۆشحاڵییه‌وه‌ ئاماده‌م له‌گه‌ڵیان دابنیشم و گفتوگۆی كاره‌كه‌ بكه‌م، چونكه‌ من رێزی زۆرم بۆ راهێنه‌ر مۆرینیۆ و دان فریدكینی سه‌رۆكی یانه‌ی رۆما هه‌یه‌".

یانه‌ی رۆما له‌ رۆژانی رابردوو گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ خۆزێ مۆرینیۆی راهێنه‌ری ناوداری پۆرتوگالی كرد و له‌ وه‌رزی نوێدا ده‌بێته‌ راهێنه‌ری گورگه‌كانی رۆما.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق