ھەوڵێک بۆ گێڕانەوەی پارەی سپیکراو و دزراوەکانی ھەرێم بۆ دەرەوەی وڵات لە پڕۆژە یاسایەکدا

ليست هناك تعليقات


سەركۆ ئازاد گەڵاڵی 
‎ئەندامی پەرلەمانی كوردستان

‎گێرانەوەی پارە و سامانی دزراو و بە تاڵانبراوەکانی عێراقی بۆ دەرەوەی وڵات كە بەڕێز سەرۆك كۆمار پێشكەشی پەرلەمانی عێراقی كردووە پڕۆژەیاسایەكی هەنوكەی گرنگەو زەرورەتێكی هەنوكەیيشە هەم بۆ عێراق و هەم بۆ كوردستان.

‎پرسی بەتاڵانبردنی پارەو سەروەت و سامانی هەرێمی كوردستانیش، كە ساڵانێكی زۆرە لەلایەن كۆمەڵێك بەرپرس و كۆمپانیاو بانک وبزنسمانی فەیكەوە دەستی پێكردووەو ساڵانە پارەیەكی زۆر بەناوی جیاواز جیاوازەوە دەبرێتە وڵاتانی دەرەوە لە حاڵەتەوە بۆتە دیاردەیەكی باو و خەریكن. هەرچی سەروەت و سامانی ئەم وڵاتەیە دەیبەنە دەرەوەو لەوێ هۆتێل و كەشتی نەوت و ڕێستوران و قومارخانە و براندی گەورەیان پێكردووەو پارە سپی دەكەنەوە.

ئەم ھەنگاوەی بەرێز سەرۆک کۆماری عێراق جێگایی دەستخۆشیە بە ھەموو شێوەیەک پشتیوانی ئەکەین کە ھەوڵێکە بۆ گێراندنەوەی پارەی دزراوی خەڵکی عێراق.

‎ئێمەش لێرە لەگەڵ كۆمەڵێك هاوڕێدا بۆردێكمان دروستكردووەو هاوشێوەی هەمان پڕۆژە یاسا، پڕۆژەیەكمان ئامادەیەو بەمنزیكانە لۆبی بۆ دەكەین و پشتیوان بە خوا دەیكەینە یاسا.

‎ئەم هەوڵەمان لە پێناو ڕێگریكردنە لە سپیكردنەوەی پارەو گێڕانەوەی ئەو سامانە زۆرەی هەرێمی كوردستان كە كۆمەڵێك بەرپرس و بانک و كۆمپانیا ساڵانێكە خەریكی ئەوەن بەناوی ئەوەی لێرە پڕۆژەی وەبەرهێنان و بزنسیان هەیە و بە حساب فرۆشتویانە پارەكەیان بردۆتە دوبەی و پەنەماو كەنەداو ئەمەریكا و دورگە دورە دەستەکان.

‎چۆن ئەمە كراوە؟

‎كۆمەڵێك بازرگانی چاوبرسی پڕۆژەی بازرگانی و وەبەرهێنانیان هەیە لە هەرێم، پڕۆژە هەیە هی كۆمپانیای زەبەلاحە بە حساب ٣ جار فرۆشراوە هەیانە ٤ جار فرۆشراوە و لە كەنەدا ئۆتێل و لە دوبەی كەشتی نەوت و عقارات و بازاڕ و کۆمپانیایان پێكڕیوە.

‎پڕۆژە هەیە ١٩ جار فرۆشراوەو پارەی پێ سپیكراوەتەوەو براوەتە دەرەوەو لەوێ شتی پێكڕدراوە.

‎ڕەنگە بپرسن یاسای پارە سپیكردنەوە بۆ گرنگە؟

‎لە زۆرێك لە وڵاتانی دوونیادا بۆ ئەوەی بتەوێت شتێك بكڕیت یان پارە لە بانك دابنێیت یان پڕۆژەیەكی پێ بكەیت و بڕی پارەكە زۆربێت، ئەوا دەبێت پسوڵەی پێبێت و بیسەلمێنێت ئەم پارەی لە كوێ بوەو چۆن دەستی كەوتووە.

‎بەڵام بەداخەوە لە هەرێم تاوەكو ئێستا ئەو یاسایەمان نیەو زۆر بازرگانی چاوبرسی و فەیكمان هەیە، كە بەشێوەیەكی نایاسای پارەیان دەست كەوتوەو پڕۆژەیان بە نایاسای دراوەتێ و بوونەتە ملیاردێر و پارەكەیان دەبەنە دەرەو لەوێ پڕۆژەی گەورەی پێ دەكڕن وەك لەسەرەوە باسم كردووە، تا ئێستا بە پێی ئەو بەڵگانەی لەبەر دەستم دان یەكێك لەو ڕێگایانە هاتوون بەكاریان هێناوە بۆئەوەی لە دەرەوە توشی كێشەی یاسای و نەبنەوەو پارەكەیان وەك پارەی ڕەش سەیر نەكرێت و بتوانن بەكاری بهێنن و بازرگانی پێوە بكەن هاتوون چیان كردووە؟

‎بۆنمونە كۆمپانیایەكی زەبەلاح لە سلێمانی پڕۆژەیەكی هەیە، هاتووە ئەم پڕۆژەیەی وەبەرھێنان بە حساب فرۆشتووە ٤ جار، دواتر هاتووە پارەكەی بردۆتەدەرەو پسوڵەی فرۆشتنەكەی پێبوەو لەوێ ئۆتێل و كەشتی نەوتی پێ كڕیوە.

‎كۆمپانیای دیكە هەیە لە هەولێر کە کاری وەبەرھێنان لە نەوت دەکەن بە ملیارد دۆلاری بردۆتە ئەوروپا وڵاتانی تر و بە حساب پارەی فرۆشتنی پڕۆژەكەیەتی.

ھەرچەندە ئەو کۆمپانیانە میدیای گەورەیان لەپشتە ناھێلن بچوکترین گەندەڵیان بچیتە ناو خەلک و رای گشتی دروست بکات چونکە سود لە فەوزای سیاسی و ئابوری وەردەگرن ، ئەمانە تۆڕێکی گەورەیان دروست کردوە لە دەزگایی خێرخوازی و بەرپرس و دەسەڵات دار و کەسانی ئەمنی لە دەوری خۆیان کۆکردۆتەوە بۆ پاراستنی بەرژەوەندیەکانیان بەڵام پشت بە خوا ھەموو بە بەڵگە بڵاو ئەکەینەوە پیشانی ئەدەین کە لینکی یان لەگەڵ کێدا ھەیە

‎دەست لە دەست و قوەت لەخودا پشتیوانیەكی گەورە هەیە بۆ دەركردنی ئەو یاسایەو گێڕانەوەی دەیان ملیارد دۆلار بۆ هەرێمی كوردستان و سزای یاسای توندیش بۆ ئەوانەی سەروەت و سامانیان بە ناشەرعی چنگ خستوەو بردویانەتە دەرەوەی ووڵات.






ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif