حکومەتی ئێران هاوڵاتییەکی خۆی بە 400 ملیۆن پاوەن بە بەریتانیا دەفرۆشێت

ليست هناك تعليقات


ڕاگەیاندنی فەرمیی حکومەتی ئێران ئاشکرایکرد، حکومەت ئامادەیی دەربڕیووە لە بەرامبەر 400 ملیۆن پاوەن، نازنین زاغری هاوڵاتیی ئێرانی – بەریتانی بە وڵاتی بەریتانیا بداتەوە.

شەش ساڵ پێش ئێستا نازەنین زاغری، بە تۆمەتی هاوکاری و “سیخوڕی” بۆ بەریتانیا، لەلایەن ئێرانەوە دەستگیرکرا و تا ئێستا پێنج ساڵ زیندانی تێپەڕاندووە.

لەبارەی ئەو خواستەی حکومەتی ئێرانەوە، دۆمێنیك راب، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بە کەناڵی بی بی سی ڕاگەیاندووە، “ناتوانین دەستەواژەیەکی دیکە جگە لە بارمتەگرتن بۆ ئەم دۆخەی نازەنین دابنێین، چونکە ئەوە بارمتەگرتنی کەسێکە، کە تۆمەتەکان دژی ڕاست نین”.

لە ساڵی 2016 کاتێک نازەنین زاغری، لەگەڵ کچە دوو ساڵانەکەیدا دەیویست لە تارانی پایتەختەوە بۆ بەریتانیا بگەڕێتەوە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیرکرا و پاشان بە تۆمەتی “هاوکاریکردنی دامەزراوەکانی ڕۆژئاوا و کارکردنی دژی رژێم، خرایە زیندانەوە”.

ئەگەرچی ئەو وادەیەی بۆ نازەنین دانراوە تەواوبووە، بەڵام حکومەتی ئێران گەشتی لێقەدەغەکردووە و ڕێگەی پێنادات وڵاتەكە جێبهێڵێت.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif