ئەمرۆ بڕیار لە چارەنوسی خوێندن دەدرێ

ليست هناك تعليقات

وابڕیارە کەمێکی دیكە لیژنەی پەروەردەی پەرلەمان لەگەڵ لیژنەی وەزارەتی پەروەردە كۆببنەوە و بڕیاری نوێ لەبارەی بەردەوامی راگرتنی پرۆسەی خوێندن یان دەستپێکردنەوەی بدەن.

عەبدوسەلام دۆڵەمەڕی سەرۆكی لیژنەی پەروەردەی پەرلەمان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،"بڕیارە ئەمڕۆ لیژنەی پەروەردەی پەرلەمان لەگەڵ لێژنەی وەزارەتی پەروەردە بۆ بڕیاردان لە چارەنووسی خوێندن كۆببێتەوە".

هاوكات، سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێم رایگەیاند،" بەرکەوتن و چوونە ناو پۆل مەترسیدارە، بەپێی خەمڵانەکانی ئێستا داخستنی دەرگای قوتابخانەکان درێژدەکرێتەوە".

جێگەی باسە، 25-3-2021 پرۆسەی راگرتنی خوێندن جگە لە پۆلی 12، تاوەکو 10-4-2021 درێژکرایەوە.

به‌پێی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ،تا ئێستا 127 هەزار و 47 کەس له‌ هه‌رێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 111 هەزار و 926 کەس چاکبوونەتەوە و سێ هه‌زار و 743 کەسیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان لەدەستداوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif