لە ئەڵمانیا ١٧ ملیۆن و نیو خەڵک بە تەنها دەژین

ليست هناك تعليقات


ئامارێکی فەرمی ئەڵمانیا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات لە کۆی ٨٣ ملیۆن هاوڵاتی کە لە ئەڵمانیا دەژین، ١٧ ملیۆن و نیویان بەتەنها دەژین.

نووسینگەی فیدراڵی ئەڵمانیا بۆ ئامار بڵاویکردەوە: بەپێی ئەو ئامارانەی ئەنجامیان داوە ١٧،٦ ملیۆن هاوڵاتی بە تەنها دەژین، ئەمەش ئاماژەیە بۆ لاوازبوونی ژیانی خێزانی.

لەو رێژەیە ٤٢% لە شارەکان بە تەنها دەژین، ٢٦% لە لە شارە مامناوەندیەکان، ٣٢% لە شارۆچکەکان دەژین.

ئەوەی ئێستا لەو وڵاتە باوە، هاوڵاتیان زیاتر بەرەو لایەنگری ژیانی تەنهایی دەچن تا پێکهێنانی ژیانی هاوسەری و خێزانی.

ئەو ئامارە ئەوەش ئاشکرا دەکات ئەو خێزانانەی کە جاران پێنج کەس پێکەوە دەژیان، بەرێژەی ٥% ەوە کەمبۆتەوە بۆ ٣،٥%.

ئافرەتان لەو وڵاتە زیاتر لایەنداری ژیانی تەنهایین و لە ئەڵمانیا ٩ ملیۆن ئافرەت بە تەنها دەژین لە کۆی ئەو ١٧.٦ ی هاوڵاتیان.

پسپۆرانی ئەو بوارە زیاد بوونی ئەم دیاردەیە دەگەڕێننەوە بۆ بەرزبوونەوە مامناوەندی تەمەن لەنێو ژناندا، ئەو ژنانەی بەتەنهاش دەژین و تەمەنیان سەرو ٨٠ ساڵە، ژمارەکەیان چوار هێندە زیادی کردووە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif