جۆ بايدن: " "لە ١ی ئایاردا دەست بە کشانەوەی سەربازمان لە ئەفغانستان دەکەین"

ليست هناك تعليقات


سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن، رایگەیاند، سەربازانی ئەمریکا تاکو ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ بە تەواوەتی لە ئەفغانستان دەکشێنەوە.

بایدن، لە میانی گوتارێکیدا لە کۆشکی سپی، رۆژمێری کشانەوەی تەواوی ئەو دوو ھەزار و ٥٠٠ سەربازەی ئەمریکا کە لە ئەفغانستان ماون ئاشکراکرد.

بایدن، ئەوەی وەبیرھێنایەوە کە لە ساڵی ٢٠٠١وە و لەسەردەمی سەرۆکی ئەو کاتەی ئەمریکا جۆرج بۆش، ئەمریکا بەمەبەستی بۆردومانکردنی پێگەکانی تیرۆر لە ئەفغانستان چووتە ئەو وڵاتە و جەختی لەوە کردەوە کە ئەمریکا بەھۆی رووداوی ١١ی ئەیلوولی ٢٠٠١وە ئەو بریارەی وەرگرتووە.

بایدن، ئەوەشی راگەیاند کا کاریان بۆ ئەوە کردووە کە جارێکی دیکە لە ئەفغانستان بنکەیەک نەبێت کردەوەی تیرۆریستی لە دژی ئەمریکا ئەنجامبدات و جەختی لەوەش کردەوە کە ئەمریکا بەردەوام نابێت لە فراوانکردنی ھەبوونی سەربازیی لە ئەفغانستان.

جۆ بایدن، گوتی "لە ئێستادا چوارەم سەرۆکم کە سەرۆکایەتی ھەبوونی سەربازی ئەمریکا لە ئەفغانستان بکەم. دوو سەرۆکی کۆماری و دوو سەرۆکی دیموکراتی ھەبوو. منیش ئەم کێشەیە بۆ پێنجەم سەرۆک بەجێناھێڵم".

- "لە دەرچووندا پەلە ناکەین"

سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن، ئاماژەی بەوە کرد کە بابەتەکەیان لەگەڵ، وڵاتانی ھاوبەش و ھاوپەیمان، شارەزایانی سەربازی و ھەواڵگری، دیپلۆماتکارەکان، کۆنگرێس و جێگری سەرۆک کامالا ھاریس راوێژکردوە و گوتی "کاتی کۆتایی پێھێنانی درێژترین شەڕی ئەمریکا ھاتووە. کاتی گەڕانەوەی سەربازانی ئەمریکا بۆ ماڵەكانيان ھاتووە".

بایدن، ئەوەی راگەیاند کە لەسەردەمی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، ١ی ئایار وەکو دوایین رێککەوت بۆ کشانەوەی ئەو دوو ھەزار و ٥٠٠ سەربازەی ئەمریکا لە ئەفغانستان دیاریکراوە و گوتی، "لە ١ی ئایار دەست بە کشانەوەی دوایین سەربازمان دەکەین. بەڵام لە کاتی دەرچوونمان پەلە ناکەین. ئەمە بەشێوەیەکی بەرپرسیارێتی، بە توانا و ئەمنی ئەنجامدەدەین".

جۆ بایدن، سوپاسی ھاوبەش و ھاوپەیمانەکانی کرد کە نزیکەی ٢٠ ساڵە لە ئەفغانستان لە پاڵ ئەمریکا لەو وڵاتەدان و گوتی،"پێش بیستەمین ساڵوەگەڕی پەلاماری تیرۆریستی ١١ ئەیلوول، سەربازانی ئەمریکا، سەربازانی ھاوپەیمانانمان لە ناتۆ و ھاوبەشەکانمان پێکەوە لە ئەفغانستان دەردەچین".

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif