پارێزگاری هه‌ولێر لەسەر گرانكردنی نرخی پێداویستییەكان هۆشداری دەداته‌ فرۆشیاران

ليست هناك تعليقات


پارێزگاری هەولێر هۆشداری ده‌دات و هاووڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه‌ لەكاتی بینینی هەر گرانكردنێكی نرخدا پەیوەندییان پێوەبكەن و سزای سەرپێچیكاران دەدرێت.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك بڵاوی كرده‌وه‌ته‌وه‌: لە (بازاڕ، مۆڵ، ماركێت، مینی ماركێت) و هەر شوێنكی دیكەی گشتی بازرگانی خۆراك و پێداویستی دیكە، دەستكاری و گراننكردنی نرخی خۆراك و كەل و پەل و پێداویستییەكان هەبوو، هاوكارمانبن و پەیوەندی بە تیمەكانی قائیمقامیەت بكەن.

دەقی ڕاگەیەندراوەكە:

هاوڵاتییان و هاوشاریانی خۆشەویستی هەولێر ئاگادار دەكەینەوە، لە(بازاڕ، مۆڵ، ماركێت، مینی ماركێت)و هەر شوێنكی دیكەی گشتیی بازرگانی خۆراك و پێداویستی دیكە، دەستكاری و گراننكردنی نرخی خۆراك و كەل و پەل و پێداویستییەكان هەبوو، هاوكارمانبن و پەیوەندی بە تیمەكانی قائیمقامیەت بكەن بەم ژمارانەی خوارەوە:
07502224466
07502224488

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif