وه‌زیری دارایی بانگهێشتی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كرێت

ليست هناك تعليقات


مونا غورابی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ هاوپه‌یمانی فه‌تح ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ئاشكرای كردووه‌ كه‌ كۆكردنه‌وه‌ی واژوو بۆ بانگهێشتكردنی عه‌لی عه‌لاوی، وه‌زیری دارایی بۆ نێو په‌رله‌مانی عێراق، ده‌ستی پێكردووه‌.

غورابی له‌ لێدوانێكیدا به‌ میدیای عێراقی راگه‌یاندووه‌: پێشتر رامانگه‌یاندبوو كه‌ نابێ ده‌ست بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ببردرێت،به‌ڵام سووربوونی وه‌زیری دارایی عێراق له‌سه‌ر ئه‌م دۆسییه‌یه‌،چه‌ندین پرسیاری لای ئێمه‌ دروست كردووه‌.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مان روونیشیكردۆته‌وه‌ كه‌ قه‌یرانی ئابووری تێپه‌ڕێندراوه‌و نرخه‌كانی نه‌وتیش له‌جیهاندا به‌رزبۆته‌وه‌،حكومه‌تیش سه‌ره‌رای ناڕه‌زاییه‌كان، نرخی دۆلاری له‌به‌رانبه‌ر دیناری عێراق به‌رز كرده‌وه‌ و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ش زیانی به‌ چینی ناوه‌ند و هه‌ژار گه‌یاند.

مونا غورابی گوتیشی: ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌سته‌و وه‌ستان نابێت له‌سه‌ر ئه‌و رێوشوێنانه‌ی كه‌ بۆته‌ هۆی سزادانی به‌كۆمه‌ڵی عێراق.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق