نهێنی کشانەوەی یانە ئینگلیزییەکان لە بیرۆکەی خولی سوپەری ئەوروپی ئاشکرابوو

ليست هناك تعليقات

یانەکانی ئینگلتەرا لەژێر فشاری دامەزراوە وەرزشییەکان و بەرانبەر ئیمتیازاتی دارایی، بڕیاریانداوە لە بیرۆکەی ڕێکخستنی خولی سوپەری ئەوروپی بکشێنەوە.

ڕۆژنامەکانی ئیتاڵیا پاڵپشت بە زانیارییەکانی ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرایانکردووە، دوای ئەوەی فیدراسیۆنەکانی تۆپی پێی ئەوروپا و جیهان گوشاریان لەسەر یانە دامەزرێنەرەکانی “سوپەرلیگ” دروستکردووە، سەرجەمیان تەنانەت بە یانە ئینگلیزییەکانیشەوە بەرانبەر ڕەخنەی میدیایی و فیدراسیۆنەکان یەکگرتوبوون.

موندۆ نوسیویەتی، دوای ئەوەی بەرپرسانی “یوێفا” هەستیان بە شکستی هەوڵەکانیان کردووە، ڕێگەچارەیەکی دیکەیان بەکارهێناوە بۆ چارەسەرکردنی دۆخەکە و پێشنیازی ئیمتیازاتی دارایی زیاتریان بۆ هەر شەش یانە ئینگلیزییەکە کردووە، لە خولە ناوخۆیی و ئەوروپییەکان، لێرەوە گروپی یانە دامەزرێنەرەکە لەلایەن یانە ئینگلیزییەکەوە کەلێنی تێدا دروستکراوە.

ئەم ئۆفەرەی “یوێفا” تەنها بۆ زەبەلاحەکانی ئینگلتەرابووە “یونایتد، سیتی، ئارسیناڵ، تۆتنهام، لیڤەرپوڵ، چێڵسی”، بۆیە یانەکانی ئیسپانیا و ئیتاڵیاش چاوەڕوانی هەمان هەڵوێست و ئیمتیازاتیان کردووە و پێیان نەدراوە، سەرەڕای ئەوەی لە بەهێزترینی یانەکانی ئەوروپان و پێگەیان لە یانە ئینگلیزییەکان بەرزترە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif