بەرشلۆنە نرخی دێمبیلی بۆ یانە داواکارەکانی ئاشکرادەکات

ليست هناك تعليقات

یاریزانی فەرەنسی یانەی بەرشلۆنە، عوسمان دێمبیلی تاوەکو ئەم ساتە ڕەزامەندی لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نیشاننەداوە، بەم هۆیەوە ئەگەر هەیە لە گواستنەوەکانی هاوینەی 2021دا دەرگای ڕۆیشتن بەڕوویدا بکرێتەوە.


ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، کە هەفتەی ڕابردوو ئیدارەی خوان لاپۆرتا ئۆفەرێکی نوێیان پێشکەشی عوسمان دێمبیلی و لێپرسراوی کارەکانی کردووە، بەڵام هەڵوێستیان ئەرێنی نەبووە و دووبارە وەڵامی ئۆفەرەکەیان نەداوەتەوە.

بەپێی سەرچاوەکە، خوان لاپۆرتا زۆر سەرسامی توانا هونەرییەکانی عوسمان دێمبیلییە، بەڵام لە ئەگەری نوێنەکردنەوەی بۆندەکەیدا بڕیاردەدات لە هاوینی 2021 ڕەوانەی یانەیەکی دیکەی بکات، نرخی داواکراو بەرانبەر تواناکانی بە 50 بۆ 60 ملیۆن یورۆ خەمڵێنراوە کە نێو هێندەی نرخی ڕاستەقینەی خۆیەتی.عوسمان دیمبیلی یاریزانی یانەی بەرشلۆنە و خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانە

گرێبەستی دێمبیلی تاوەکو هاوینی 2022 بەردەوامی دەبێت، ئەگەر تاوەکو ئەو کاتە بە ئۆفەرە نوێیەکان قایلنەبێت، ئیدارەی لاپۆرتا ناچاردەبن بێبەرانبەر دەستبەرداریبن، بۆیە ئەم ئەگەرە دوورە و پێدەچێت لە ڕێگەی فرۆشتنی یاریزانە ڕەش ئەسمەرەکەوە تێچووی گواستنەوەی ئێرلینگ هالاند کۆبکەنەوە.

دێمبیلی لەم وەرزەدا 38 یاری بۆ یانە کەتەلۆنییەکە کردووە و 10 گۆڵی تۆمارکردووە، چوار گۆڵی دیکەشی بۆ هاوڕێکانی ڕەخساندووە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif