وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازی لە تیمی راوێژکارانی سوپای بەریتانیا دەکات

ليست هناك تعليقات

ئەربیل(هیلال میدیا)-وەزارەتی پێشمەرگە لەو دیدارەدا باس لە پڕۆسەی چاكسازی پێشمەرگە و میکانیزمی بەرەوپێشبردنی پڕۆسەی چاكسازی دەکرێت.

ئەمڕۆ 15/3/2021، عمید روکن هەژار عومەر، راوێژکاری وەزارەتی پێشمەرگە، لە دیوانی وەزارەت پێشوازی كرد لە كۆڵۆنێڵ چاڕڵی و كۆڵۆنێڵ ستیڤ ڕاوێژکارانی سوپای بەریتانیا لە عێراق و هەرێمی کوردستان،لەلای خۆیەوە عمید روکن هەژار عومەر سوپاسی شاندی سەربازی شانشینی بەریتانیای کردو هاوکارییە لۆجیستیی و راوێژكارییه‌كانی سوپای به‌ریتانیایی به‌رز نرخاند.

تەوەرێکی دیكه‌ی دیدارەکە دووپات کردنەوە بوو، لە بەردەوامیدان بە هاوکاری و هەماهەنگییەکانی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و تیمی راوێژکارانی سوپای بەریتانیا لە کوردستان.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif