مسته‌فا كازمی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا كۆبووه‌وه‌

ليست هناك تعليقات

دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی به‌غدا، مسته‌فا كازمی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا كۆبووه‌وه‌.

مسته‌فا كازمی،سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سه‌ردانی باره‌گای فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا كردو له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ ئه‌منی و ئه‌فسه‌رانی ده‌زگا سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كان كۆبووه‌وه‌.

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌كۆبووه‌نه‌كه‌دا به‌دواداچوونی بۆ ئه‌و رێوشوێنه‌ ئه‌منییانه‌ كرد كه‌ گیراونه‌ته‌به‌ر و وورده‌كاری ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی كه‌ شه‌وی رابردوو سه‌ردانیكه‌رانی مه‌راسیمی به‌رز راگرتنی یادی ئیمام موسی كازمی كرده‌ ئامانج، خسته‌ به‌رباس.

هه‌روه‌ها كازمی به‌دواداچوونی بۆ پلانه‌ كرد كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بۆ پاراستنی سه‌ردانیكه‌ران گرتوویانه‌ته‌به‌ر و داوای له‌هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كرد ،هه‌موو هه‌وڵ و توانایه‌كی خۆیان بۆ مه‌راسیمی سه‌ردانیكردنی ئیمام موسا كازم بخه‌نه‌گه‌ر.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق