پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون بۆفەرمانبەرانی وەزارەتێك جێبەجێدەكرێت

ليست هناك تعليقات

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم و کۆمپانیایەک تاوتوێی جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکی نیشتەجێ بوونیان کرد بۆ فەرمانبەرانی وەزارەتەکە لە هەولێر.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتی خوێندنی باڵا بڵاویکردەوە، رۆژی دووشەممە بەسەرپەرشتی د.عبدالفتاح عبدالرزاق بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، کۆبونەوەی لێژنەی تایبەتمەندی وەزارەت لەگەڵ کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەی نیشتەجێبونی شاری خوێندنی باڵا، لە سێنتەری رۆشنبیری و کۆمەڵایەتی زانکۆی سەڵاحەدین بەڕێوەچوو.

ئاماژە بەوەشکراوە: لە کۆبونەوەکەدا کە ستافی وەزارەت ئامادەیبون، د. عبدالفتاح عبدالرزاق بریکاری وەزارەت لە ووتەیەکدا ئاماژەی بە گرنگی جێبەجێکردنی ئەم پرۆژەیە کرد بۆ خزمەتکردن بە فەرمانبەرانی دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا لە شاری هەولێر، لەو چوارچێوەیەشدا گرنگی پرۆژەکەی بەم شێوە ستانداردو مۆدێرنەی کە دیزاینی بۆ کراوە خستەڕو، بەشێوەیەک ببێتە هۆکارێک بۆ دابینکردنی یەکەی نیشتەجێبون بۆ فەرمانبەران.

د.داود سلێمان بەڕێوەبەری گشتی ئەندازەو پرۆژەکان و سەرۆکی لێژنە، لە وتەیەکدا ئاماژەی بە سەرەتاکانی دەستپێکردنی پرۆژەکەو هەوڵەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ دابینکردنی یەکەی نیشتەجێ بون بۆ فەرمانبەران کردوو، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد لە ڕابردوو قەیرانەکانی دارایی و شەڕی ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆرستانی داعش و پەتای کۆرۆنا ڕێگر بوون لەبەردەم جێبەجێکردنی پرۆژەکە، بەو هیوایەین لە ئێستادا بەباشترین شێوە ئەم پرۆژەیە بخرێتە بواری جێبەجێ کردنەوە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەوەش دەخاتەروو پرۆژەی شاری خوێندنی باڵا کە لە ئێستادا دیزاینەکەی بەکۆتا هاتوە و دەکەوێتە سەر ڕێگای سەرەکی هەولێر-کەرکوک، پێکهاتوە لە ٤٤٠ خانوو، ١٥ تاوەر کە هەر تاوەرێک لە ١٨ قات پێکهاتوەو ١٦٢٠ شوقە لە خۆدەگرێت، وا بڕیارە دوای دیراسەکردنی مەرج و وردەکارییەکان لەلایەن وەزارەتەوە پەسەند بکرێت بەمەبەستی جێبەجێکردنی.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق