زەریف: رۆژئاواییەکان نایانەوێت یادی هەڵەبجە بکەنەوە

ليست هناك تعليقات



محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە یادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا دەڵێت کیمیابارانکردنی ئەو شارە و کوشتنی 5000 کەس، "هێرشێکی بێشەرمانە بوو بۆ سەر خەڵکی مەدەنی".

زەریف دەشڵێت ئەو رۆژئاواییانەی کە چەکی کیمیاییان بە سەدام حوسین فرۆشتووە، نایانەوێت یادی هەڵەبجە بکەنەوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتەر نووسیویەتی؛ "16ی ئادار 33یەمین ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەیە. هەندێک نایانەوێت یادی بکەنەوە، ئەوانەی کە لە رۆژئاواوە چەکی کیمیایی کوژرەیان دا بە سەدام حوسێن. زیاتر لە 5000 مەدەنی بە گازی ژەهراوی کوژران. ئایا هێشتا دەمانەوێت قسە لەسەر مامەڵەی شەڕانی ناوچەکە بکەین؟ زەریف لە کۆتایی تویتەکەیدا نووسیویەتی: "بێشمەرمانەیە".

لە کاتی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا، ئێران لەگەڵ عێراق لە جەنگێکی سەختدا بوو، دەگوترێت بەر لە شەڕەکە پاسدارانی ئێران لە نێو شارەکە بوون، هەر ئەوەش هۆکاری کیمیابارانکردنی هەڵەبجە بووە، کە گیانلەدەستدانی 5000 کەس و برینداربوونی هەزارانی دیکەی لێکەوتەوە.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق