بەشیر حەداد: هەموو مەرجە دەستوورییەكانی بەغدامان قبووڵە

ليست هناك تعليقات

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت كە هەرێمی كوردستان بە هەموو مەرجە دەستوورییەكانی بەغدا سەبارەت بە بودجە رازییە.

ئەمڕۆ بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەنووسان روونیكردەوە كە لە ئەگەری پێشكەشنەكردنی جێگرەوەیەك بۆ ئەو خاڵەی تایبەت بە پشكی هەرێمی كوردستان لە پرۆژە یایای بودجەدا هاتووە، ئەوا بڕگەكە بەو شێوەیە دەخرێتە دەنگدانەوە كە لە حكومەتەوە نێردراوە.

ئەوەشی خستەڕوو كە پێش دەنگدان لەسەر پرۆژەیاساكە وەفدی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات.

بەشیر حەداد راشیگەیاند هەرێمی كوردستان رازییە بەو دەقەی كە لە حكومەتەوە نێردراوە و هەموو مەرجە دەستوورییەكانی بەغداش قبووڵ دەكات.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif