بۆ حەوتەمین جار لەسەریەک؛ ئەردۆغان بە سەرۆکی ئاکەپە هەڵبژێردرایەوە

ليست هناك تعليقات

حەوتەمین كۆنگرەی پارتی دادو گەشەپێدان "ئەكەپە"لەئەنقەرەی پایتەختی توركیا بەڕێوەچو،لەكۆنگرەكەشدا رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆحەوتەمین جار بەسەرۆكی پارتەكە هەڵبژێردرایەوە.

بەپێی ئاژانسەكانی هەواڵی توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لەكۆنگرەكەدا لەكۆی 1431دەنگ هەزارو 428 دەنگی بەدەستهێناوە .
لەدوای هەڵبژاردنەوەشی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لەوتارێكیدا رایگەیاند :"شکستیان بە سەرجەم نەیارەکانی تورکیا هێناوە، لەسەروی هەموشیانەوە پەکەکە شکستپێهێناوە کە لە سنورەکانی ناوخۆی وڵاتەکەماندا ناتوانن کردەوەی تیرۆرستی ئەنجامبدەن.''

پارتی داد و گەشەپێدان لە ساڵی 2001 دامەزراوە و لەیەکەم خولدا و بەشێوەیەکی تەوافوقی ئەردۆغان کرا بەسەرۆکی پارتەکە، لە2001 وە تائێستا ئەردۆغان لەهەموو كۆنگرەی پارتەكەی بەسەرۆك هەڵبژیردراوەتەوە، لەمێژووی ئەو پارتەشدا بەهۆی پاوان خوازی ئەردۆغانەوە چەندین سەرکردە و باڵی جیا لەو پارتە جیابونەتەوە
كەدیارترینیان لە عەبدوڵا گویل و ئەحمەد داود ئۆغلۆو عەلی باباجان بوون و لەدامەزرینەرانی ئەكەپەبوون .

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif