توێژەران ئامۆژگاریت دەكەن: ماسی بخۆ و خۆت لە نەخۆشی دڵ بپارێزە

ليست هناك تعليقات

توێژینەوەیەك دەریخستووە، خواردنی ماسییە ڕۆنییەكانی وەك سەلەمون دووجار لە هەفتەیەكدا، هۆكارێكی باش دەبێت بۆ كەمكردنەوەی مەترسیی مردن بە نەخۆشییەكانی دڵ.

بەگوێرەی دەیلی مەیلی بەریتانی، ژمارەیەك توێژەری كەنەدی چەند توێژینەوەیەكیان ئەنجامداوە و زانیارییەكانی 190 هەزار كەسیان لە 58 وڵات كۆكردووەتەوە.

لەو توێژینەوانەدا دەركەوتووە، مردنی كتوپڕ و مردن بە گشتیی بە ڕێژەكانی 21% و 18% كەمبووەتەوە لەنێو ئەو كەسانەی كە نەخۆشی دڵیان هەیە و هەفتانە 175 گرام ماسی ڕۆنی دەخۆن بە دوو ژەم.

ئەوەشیان ئاشكراكردووە، ئەو كەسانەشی كە تەندروستییان جێگیرە خواردنی ئەو ماسییانە گرنگە بۆیان چونكە ئۆمیگا 3ی ڕۆنی تێدایە.

ئەو توێژەرە كەنەدییانە ئاشكرایانكردووە، خواردنی ماسی دەتوانێت هاوكاریت بكات لە ڕوبەڕوبوونەوەی نەخۆشییەكان دڵ و سووڕی خوێن.

ئەوەش خراوەتەڕوو، بە گشتیی خواردنە دەریاییەكان دەوڵەمەندن بە ئۆمیگا 3، كە ئەوەش هەوكردن لە تەواوی جەستەت كەم دەكاتەوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق