ته‌ندروستی ئێران: لە ڕووی مەترسی کۆرۆنا، 25 شار به‌ ره‌نگی سوور دیاری ده‌كات

ليست هناك تعليقات

ژماره‌ی توشوبووانی كۆرۆنا له‌ ئێران رێژه‌یی پێوانه‌یی تۆماركردو، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌و وڵاته‌ هۆشداری ده‌دات و، 25 شار به‌ ره‌نگی سوور لە ڕووی مەترسییەوە بەھۆی کۆرۆنا، دیاری ده‌كات.

بە گوێره‌ی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی ئێران، لە ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا، ١٠ ھەزار و ٢٥٠ کەسی تر تووشی کۆرۆنا بوون و، ٩١ تووشبووش گیانیان لە دەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاشكرایكردووه‌، ژمارەی ئەو شارانەی بە ڕەنگی سوور دیاری کراون بەھۆی مەترسیی کۆرۆناوە، گەیشتۆتە ٢٥ شار و ٥٦ شار بە پرتەقاڵی و ٢٧٧ شاریش ڕەنگی زەرد و ٩٠ شار ڕەنگی شینیان لێدراوە.

شایه‌نی باسه‌، کۆی گشتی تووشبوانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتۆتە زیاتر لە یەک ملیۆن و ٨٧٥ ھەزار کەس و تا ئێستا زیاتر لە ٦٢ ھەزار کەس گیانیان لە دەستداوە و، زیاتر لە یەک ملیۆن و ٦٠٨ ھەزار کەسیش چاکبوونەتەوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif