ليست هناك تعليقات

له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی لیژنه‌ی باڵای روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنادا، بڕیار له‌سه‌ر كردنه‌ی ده‌رگای قوتابخانه‌كان و رێكاره‌ نوێیه‌كانی خۆپارێزی ده‌درێت.

ئاسۆ حه‌وێزی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی باڵای روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا كۆده‌بێته‌وه‌، كۆبونه‌وه‌كه‌ش په‌یوه‌ست ده‌بێت به‌ چه‌ند بابه‌تێك، یه‌كێك له‌بابه‌ته‌كانیش پاش خستنه‌ڕوی دۆخی بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا، بڕیار له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی ده‌رگای ناوه‌نده‌كانی خوێندن ده‌درێت ئه‌ویش به‌ره‌چاوكردنی هه‌نگاوه‌كانی خۆپارێزی و رێكار و رێنماییه‌كان ده‌بێت.
له‌ئێستادا هه‌وڵێك هه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ی زوتر له‌واده‌ی خۆی، ده‌رگای قوتابخانه‌كان بكرێته‌وه‌

وتیشی، "له‌ئێستادا هه‌وڵێك هه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ی زوتر له‌واده‌ی خۆی، ده‌رگای قوتابخانه‌كان بكرێته‌وه‌، به‌ڵام ده‌بێت به‌ره‌چاوكردنی رێكاره‌كانی خۆپارێزی بێت، چونكه‌ ناكرێت زیاتر له‌ ملیۆنێك خوێندكار بخرێنه‌وه‌ ناو هۆڵه‌كانی خوێندن و رێكاره‌كان ره‌چاو نه‌كرێن".
لیژنه‌ی باڵای روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا به‌ئاماده‌بونی پارێزگار و سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی پارێزگاكان و ژماره‌یه‌ك له‌ وه‌زیره‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كۆده‌بێته‌وه

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی باڵای روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا به‌ئاماده‌بونی پارێزگار و سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی پارێزگاكان و ژماره‌یه‌ك له‌ وه‌زیره‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كۆده‌بێته‌وه‌، چاوه‌ڕوانیشده‌كرێت ژماره‌یه‌ك بڕیاری نوێی خۆپارێزی هه‌م بۆ ناوه‌نده‌كانی خوێندن و هه‌م شوێنه‌ گشتیه‌كانیش ده‌ربچێت.

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم پێشتر رایگه‌یاندبو، له‌ 1ی (ئادار/3) 2021 ده‌وامی خوێندنی پۆلی یه‌كی بنه‌ڕه‌تی تا 11ی ئاماده‌یی ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق