دوای بەسەر بردنی حەفتا ساڵ لە زیندان ئازاد كرا

ليست هناك تعليقات


دوای بەسەربردنی 70 ساڵ لەناو زیندان، کۆنترین بەندکراو لە ئەمریکا ئازاد کرا، ئەویش پاشئەوەی چەندینجار رەتیکردەوە بە مەرج ئازاد بکرێت.

جۆ لیگۆن تەمەن 83 ساڵ لە تەمەنی 15 ساڵیدا حوکمدرا، کاتێک بەهۆی هەڵکوتانە سەر مارکێتێک تۆمەتبار کرا بە کوشتنی دوو کەس بە چەقۆ.

لیگۆن کاتی خۆی لە ساڵی 9533دا دانی بەوەدا نا کە چەقۆی لە خەڵک داوە، بەڵام نەیکوشتوون، بەڵام دادگا کوشتنی بەئەنقەستی بەسەردا سەپاند و بۆ هەتا هەتایە حوکمیدا.

ساڵی 2017 حاکمی پەنسلڤانیا پێشنیازی بۆ کرد بە مەرج ئازاد بکرێت، بەڵام رەتیکردەوە و وتی دوای ئەو هەموو ساڵە لە زیندان نایەوێت بە مەرج ژیان بکات، بەڵکو ئازادیی تەواوی دەوێت.

دوای هاتنە دەرەوەی لە زیندان، لیگۆن وتی: “هەستێکی جوانە بەم تەمەنەوە هاتوومەتە دەر، سەرگوزشتەی ژیانم بۆ خەڵک دەگێڕمەوە تا لە ئەزموونی منەوە فێر ببن”.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif