لێدانی لۆگۆ و ئاڕم لە تەکسی دەستپێدەکاتەوە

ليست هناك تعليقات


بڕیارە لەمڕۆوە لێدانی لۆگۆ و ئاڕم لە ئۆتۆمبێلەکانی جۆری تەکسی دەستپێبکاتەوە و لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیشدا وەزارەتی ناوخۆ و گواستنەوە باس لە رێکارە نوێیەکانی دەستپێکردنەوەی ئەو پرۆسەیە بکەن.

لەو بارەیەوە ئەو دوو وەزارەتە داوا لەو شۆفێرانە دەکەن کە تەکسیان پێیە، لۆگۆ و ئارم لە تەکسییەکانیان بدەن و رێکارەکانی گۆڕینی مۆڵەتەکانیشیان بۆ مۆڵەتی شۆفێری گشتی (تەکسی) بگۆڕن.

ئەوەش لە کاتێکدایە، هەر لە ماوەی رابردوودا لە راگەیاندراوێکدا هاتوچۆی هەولێر باسی لە جیاوازییەکانی نێوان مۆڵەتی شۆفێری گشتی و مۆڵەتی شۆفێری گشتی (تەکسی) کردبوو و ئاماژەی بەوەکردبوو، کە ئەو کەسانەی مۆڵەتی شۆفێری گشتییان هەیە رێگەیان پێدەدرێت بارهەڵگر و پاس و ئۆتۆمبێلی دیکەش لێبخوڕن، بەڵام رێگەیان پێنادرێت تەکسی لێبخوڕن، بەڵام ئەوانەی مۆڵەتی گشتی (تەکسی)یان هەیە، رێگەیان پێدەدرێت هەموو جۆرەکانی ئۆتۆمبێل لێبخوڕن.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif