پەروەردە، لەبارەی پڕۆسەی خوێندن ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە

ليست هناك تعليقات

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دوامۆڵەت بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمی نەناردنەوەی خوێندكار بۆ قوتابخانەكان ئاشكرا دەكات.

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بەخێوكاری خوێندكار تاكو 1ی3 دەتوانێت فۆڕمی بەڵێننامە پڕ بكاتەوە و منداڵەكەی نەنێریتەوە بۆ قوتابخانە.

ئاشكراشیدەكات، لە قۆناغی 1ی بنەڕەتی تاكو 12ی ئامادەیی، دەتوانێـ فۆڕمەكە پڕ بكاتەوە، تەنها بۆ تاقیكردنەوەكان خوێندكارەكە بنێردرێتەوە و خوێندنی ئەلیكترۆنی و ئۆنلاین یان پاڵپشتی ماڵەوەی بۆ دابین بكرێت.

ئەمەش لەكاتێكدایە، سبەینێ سێ شەممە لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا سەبارەت بە پرسی كۆرۆنای گۆڕاو كۆدەبێتەوە و چەندین بڕیار بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە دەگرێتەبەر.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق