له‌یه‌كه‌مین په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیدا نه‌تانیاهۆ و بایدن باسیان له‌ هه‌ڕه‌شه‌ و كێشه‌كانی ئێران له‌ ناوچه‌كه‌دا كرد

ليست هناك تعليقات


دوای ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌كو سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌ 20 ی مانگی یه‌كدا، جۆو بایدن له‌گه‌ڵ زیاتر له‌ 10 سه‌رۆكی جیهاندا قسه‌ی كردووه‌، كۆشكی سپیش ڕایگه‌یاند: نه‌تانیاهو یه‌كه‌مین سه‌رۆك ده‌بێت له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بایدن ته‌له‌فونی بۆ بكات.

له‌مباره‌یه‌وه‌ ئۆفیسی نه‌تانیاهۆ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: بایدن و نه‌تانیاهوِ نزیكه‌ی كاتژمێرێك قسه‌یان كردووه‌ و باسیان له‌ بابه‌ته‌كانی ئێران و په‌یوه‌ندییه‌ نوێیه‌كانی نیوان ئیسڕائیل و وڵاتانی عه‌ره‌بی كردووه‌.

هه‌ر له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ بایدن و نه‌تانیاهو تاوتوێی به‌رده‌وامی پێدانیان به‌ ڕێكه‌وتنه‌كانی ئاشتی كردووه‌ و هه‌روه‌ها باسیان له‌ هه‌ڕه‌شه‌ و كێشه‌كانی ئێران كردووه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا و ڕێكه‌وتوون له‌سه‌ر به‌رده‌وامی پێدان به‌ گفتوگۆكانی نێوانیان.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق