پلاتفۆڕمی کوردستان گفتوگۆیەکی لە بارەی پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغداد ئەنجامدا

ليست هناك تعليقات

پلاتفۆرمی کوردستان بۆ پرسە نیشتمانییەکان گفتوگۆیەکی کراوەی لەسەر پەیوەندیەکانی نێوان هەرێم و بەغداد ئەنجامدا و لە چوارچێوەی گفتوگۆکەدا پەرلەمانتاران و کەسایەتیە سیاسیەکان و مامۆستایانی زانکۆ دید و سەرنجی خۆیان لەسەر کێشەکان و چۆنێتی چارەسەرکردنیان خستەڕوو.

لە گفتوگۆکەدا کە لەشاری سلێمانی و لە هۆڵی ئۆتێل هایکریست بەرێوەچوو ژمارەیەکی زۆر لە پەرلەمانتارانی عێراق و هەرێمی کوردستان و پەرلەمانتاران و وەزیرانی پێشوو، مامۆستایانی زانکۆ و کەسایەتیی سیاسی تێیدا بەشدار بوون، سەرەتا دکتۆرە ئاڤێستا کەمال سەرپەرشتیار یپلاتفۆرم وتەی بەخێرهاتن و ئامانجی ئەنجامدانی گفتوگۆکەی ڕونکردەوە، ئەنجامی ڕاپرسیەک لە لایەن (هۆشمەند عەتا) بەرپرسی بۆردی توێژینەوەی ستراتیژی پلاتفۆڕمی کوردستان، خرایە ڕوو و پاشان ئەنجامەکانی ڕاپرسیەکە کرانە بنەمای گفتوگۆی ئامادەبوان.


دواتر دەرگای گفتوگۆ بۆ ئامادەبوان کرایەوەو سەرجەم ئامادەبوان لە دید و ڕاوانینی خۆیان وپێگەو پۆستی خۆیانەوە سەرنجەکانیان خستەڕوو دەربارەی ئاستەنگەکانی پەیوەندیەکانی هەرێم و بەغداد و چۆنێتی چارەسەرکردنیان.

بەشداربوان بە گرنگییەوە باسیان لە ئەنجامدانی گفتوگۆکە کرد بۆ دۆخی ئێستاو بە هەنگاوێکی گرنگ ناویان بردو بەشێوەیەکی بەرفراوان گفتوگۆی سەرجەم تەوەر و خاڵ و بابەتەکانی گفتوگۆکەیان دەکرد کە ئەمەش بوبوە مایەی زیاتر بەرچاوڕونی بەشداربوان بۆ دۆخەکەو چۆنێتی چارەسەرکردنی کێشەکان.

پلاتفۆرمی کوردستان لە ماوەی ڕابردودا راپرسیەکی ئەنجامداوەو ئەنجامی ئەم گفتوگۆ کراوەیەو ڕاسپاردەی پلاتفۆرم دەکاتە توێژینەوەیەکی فراوان و لە ئایندەدا بۆ ڕای گشتی ڕادەگەیەنێت و وێنەی دەداتە لایەنە پەیوەندیدارەکان بە ئامانجی سود لێ بینینی بۆ هەنگاوەکانی داهاتوی پەیوەندی نێوان هەرێم و بەغداد.

پلاتفۆرمی کوردستان بۆ پرسە نیشتمانییەکان پرۆژەیەکی مەدەنی نیشتمانیی قازانج نەویستی ئامانجدارە، و لە خەمی نیشتمانسازیدایەو تواناکان دەخاتە خزمەت پرسە نیشتمانیەکان و لە سەرەتای مانگی نۆڤەمبەری ساڵی ڕابردوودا لەلایەن ژمارەیەک لە مامۆستایانی زانکۆ و ڕۆشنبیران و رۆژنامەنوسان و دەستەبژێری سیاسیەوە ڕاگەیەنرا.














































































ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif