دادگای تێهە‌ڵچوونە‌وە‌ی ناوچە‌ی سلێمانی دەنگۆیەك ڕەتدەكاتەوە

ليست هناك تعليقات


وتە‌بێژی سەرۆكایەتی دادگای تێھە‌ڵچوونە‌وە‌ی ناوچە‌ی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: سەرۆكایەتی دادگای تێھە‌ڵچوونە‌وە‌ی ناوچە‌ی سلێمانی،‌ بە‌ھیچ شێوە‌یە‌ك لە‌ كاری پیشە‌یی و سە‌ربە‌خۆیی و بێلایە‌نی و دادگە‌ری لای نە‌داوە‌ و دە‌ستێوەردانیشمان ھە‌رگیز قبوڵ نە‌كردووە‌‌.

دەقی راگەیەنراوەكە:
لە‌ دەزگایەكی راگە‌یاندنی سە‌ربە‌ یە‌كێك لە‌ حزبەكان، ھە‌واڵێكیان بڵاوكردۆتە‌وە‌، كە‌ لێدوانێكی پە‌رلە‌مانتارێكی پە‌رلە‌مانی كوردستانە‌، گوایە‌؛ حزب دە‌ستی بە‌سە‌ر دادگای سلێمانیدا گرتووە‌.
ئێمە وێڕای نیگە‌رانیمان و بە‌توندی رە‌تكردنە‌وە‌ی ئە‌و تۆمە‌تە‌ بێبنە‌مایانە‌‌، بۆ ھە‌موولایە‌كی دووپاتدە‌كە‌ینە‌وە‌‌؛ وە‌ك سەرۆكایەتی دادگای تێھە‌ڵچوونە‌وە‌ی ناوچە‌ی سلێمانی،‌ بە‌ھیچ شێوە‌یە‌ك لە‌ كاری پیشە‌یی و سە‌ربە‌خۆیی و بێلایە‌نی و دادگە‌ری لامان نە‌داوە‌ و دە‌ستێوەردانیشمان ھە‌رگیز قبوڵ نە‌كردووە‌‌ و ھە‌وڵی لە‌وجۆرە‌ش نە‌بووە‌‌.

ھە‌ر بۆیە‌، داوا لە‌و دەزگایە‌ و ئەو پە‌رلە‌مانتارە‌ بە‌ڕێزە‌ دە‌كە‌ین، ھە‌وڵی ئە‌وە‌ نە‌دە‌ن ناو وناوبانگی سەرۆكایەتیمان و دادگاكانمان لە‌كە‌دار بكە‌ن و بمانخە‌نە‌ ھاوكێشە‌ی ململانێ سیاسییەكانەوە كە پەیوەندی بە كاری ئێمەوە نییە، چونكە‌ بە‌دڵنیاییە‌وە‌ سە‌ركەو‌توو نابن و ناتوانن ببنە‌ بە‌ربە‌ست لە‌ڕێڕە‌وی كارە‌كانمان.

لە‌گە‌ڵ رێزدا

وتە‌بێژی سەرۆكایەتی دادگای تێھە‌ڵچوونە‌وە‌ی ناوچە‌ی
راگەیاندنی دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif