پۆلیسی ھەولێر: کەسێک لەلایەن ھاوڕێيەكیەوە کوژرا

ليست هناك تعليقات



پۆلیسی ھەولێر رایگەیاند، تەرمی ھاوڵاتیەکی تەمەن ٣٥ ساڵ دۆزراوەتە‌وە و بکوژەکەشی ھاوڕێیەکی خۆی بووە بەرەو شوێنێکی نادیار ھەڵاتووە.

رائید ھۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی ھەولێر رایگەیاند، کاتژمێر سێی بەرەبەیانی ئەمرۆ ھێزەکانی پۆلیس ئاگادارکرانەوە لە روداوێکی کوشتن، دوای بەدواداچونێکی ورد، دەرکەوت لەسەر رێگای نوێی ھەولێر-دھۆک نزیک گوندی بەرھەشتر، تەرمێکی ھاوڵاتیەکی تەمەن ٣٥ ساڵ دۆزرایەوە کە ناوی (شەماڵ فاروق کەریمە)‌ و خاوەنی سێ منداڵە، پاشانیش تەرمەکە بۆ پزیشکی دادی ھەولێر گواسترایەوە.

وتیشی، "بەپێی بەدواداچونەکان سەری ھاوڵاتیە کوژراوەکە ئاسەواری گوللـەی پێوەبوو، ئەو چەکەشی بەکارھاتبو دەمانچەبووە، لەئێستاشدا تەرمەکە رادەستی خانەوادەکەی کراوەتەوە، سەرقاڵی لێکۆڵینەوەین بۆئەوەی بزانین ھۆکاری سەرەکی روداوەکە بۆچی دەگەڕێتەوە، تۆمەتبارەکەش دەستنیشانکراوە کە ھاوڕێی خۆی بوە، گەڕان بەدوایدا بەردەوامە".

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif