وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق فرۆش و داهاتی نه‌وتی مانگی ڕابردوو ئاشكراده‌كات

ليست هناك تعليقات

وەزارەتی نەوتی عیراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت،لە مانگی ڕابردوو بڕی 88 ملیۆن و 922 هەزار و 697 بەرمیل نەوت هەناردەی بازاڕەكانی جیهان كراوە .

ئەمڕۆ دوو شەممە 1 ی شوباتی 2021 وەزارەتی نەوتی عیراق له‌ بەیاننامەیەك كە وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردیو كه‌وتوه‌ ڕایگه‌یاندوه‌ ، بەپێی داتاكانی هەناردەی نەوت، كە لەلایەن كۆمپانیای سۆمۆوە پێیان دراوە، لە مانگی كانوونی دووەمی ڕابردوو بڕی 88 ملیۆن و 922 هەزار و 697 بەرمیل نەوت هەناردەی بازاڕەكانی جیهان كراوە.

وەزارەتی نەوتی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه‌ ،كۆی داهاتی بەدەستهاتوو دەكاتە 4 ملیار و 739 ملیۆن و 82 هەزار دۆلار”، ئەمەش بەراورد بە مانگی پێشوو زیاتر لە 500 ملیۆن دۆلار زیادی كردووە.

هه‌روه‌ها له‌ به‌یانننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وت ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو،بەبۆنەی بەرزبوونەوەی بەهای نەوت لە بازاڕی جیهانیدا هەر بەرمیلێك نەوت بە بڕی 53 دۆلار و 29 سەنت فرۆشراوە”، ئەمەش براورد بە مانگی ڕابردوو كە نلارخی بەرمیلێك 48 دۆلار و 13 سەنت بوو، بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆوە بنیوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق