نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ یارمه‌تیدانی عێراق: ھێرشه‌ مووشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر شاری ھه‌ولێر كارێكی قێزه‌ونه‌

ليست هناك تعليقات

نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ یارمه‌تیدانی عێراق (یونامی) له‌ تویتێكدا خه‌مباری خۆی بۆ ھێرشه‌ مووشه‌كییه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی سه‌ر ھه‌ولێر ده‌بڕیووه‌ و تیایدا ھاتووه‌ ''به‌داخین بۆ ھێرشه‌ مووشه‌كییه‌كه‌ خوێناوییه‌كه‌ی سه‌ر ھه‌ولێر. ئه‌م جۆره‌ كاره‌ قێزه‌ونه‌ ھه‌ڕه‌شه‌ی جیددی له‌سه‌ر سه‌قامگیری دروست ده‌كات. عێراق پێویسته‌ له‌ ركه‌به‌ریی (ده‌ره‌كی) بپارێزرێت. ئێمه‌ داوای دانبه‌خۆداگرتن و ھه‌ماھه‌نگیی چڕوپڕی نێوان ھه‌ولێر و به‌غدا ده‌كه‌ین بۆ په‌لكێشكردنی تاوانباران بۆ به‌رده‌م دادگا.

شه‌وی رابردوو چه‌ند مووشه‌كێك ئاراسته‌ی شاری ھه‌ولێر و ده‌ورووبه‌ری كران و به‌گوته‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ھه‌رێمی كوردستان له‌ هێرشه‌كه‌‌دا، سێ كه‌س برینداربوون و به‌گوته‌ی ھێزی ھاوپه‌یمانانیش، پێنج كه‌س له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ھه‌ولێر به‌ھۆی ھێرشه‌وه‌ برینداربوون و كه‌سێكیش گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق