گفتووگۆی پەیوەندیەکانی نێوان هەرێم و ناوەند، ىەرێوە دەچێت

ليست هناك تعليقات


 بڕیارە ئەمڕۆ شەممە ٦/٢/٢٠٢١، لە هۆتێل هایکرێستی شاری سلێمانی، گفتووگۆی ( پەیوەندیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ناوەند، ئاستەنگ و چارەسەر) بەڕێوە بچێت

ئەم گفتووگۆیە، (پلاتفۆڕمی کوردستان بۆ پرسە نیستمانییەکان) ئەنجامی دەدات، کە تیایدا ژمارەیەك کەسایەتی سیاسی و ئەکادیمی و پەرلەمانتاران بەشدار دەبن

بڕیارە لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا ئەنجامی ڕاپرسیەك ئاشکرا بکرێت، کە دوو هەفتەی ڕابردوو ئەنجامدراوە و تایبەتە بە پەیوەندیەکانی نێوان هەرێم و  بەغداد. دواتریش گفتووگۆ لە نێوان بەشدار بواندا دەستپێدەکات.

بە پێی زانیاریەکانی کوردپلات، دەرئەنجامی ئەم گفتووگۆیە و ڕاپرسی و توێژینەوەیەك کە (بۆردی توێژینەوەی ستراتیجی پلاتفۆڕمی کوردستان) ئامادەی دەکات، دەکرێتە پاکێجێك و ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار و نوێنەرانی وڵاتان و هێزە سیاسیەکان دەکرێت

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق