حكوومه‌تی هه‌رێم پاره‌ بۆ ته‌واوكردنی یه‌كه‌كانی كرێنیشینان له‌ سلێمانی ته‌رخان ده‌كات

ليست هناك تعليقات

حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بودجه‌ی پێویست بۆ ته‌واوكردنی هه‌زار و 500 یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له سیته‌ك و زڕگوێز ته‌رخان ده‌كات، كه‌ تایبه‌تن به‌ كرێنشینان، پارێزگاری سلێمانیش زانیاری ده‌دات.

ئه‌مڕۆ سێشه‌م 15ی شوبات، دكتۆر هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی،ڕایگه‌یاند، مانگی ئابی 2018 دوای كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی كابینه‌ی هه‌شته‌م، داوامان كرد بودجه‌ی پێویست بۆ ته‌واوكردنی خزمه‌تگوزاریی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون له‌ سیته‌ك و زڕگوێز ته‌رخان بكات.

ڕوونی كرده‌وه‌، به‌ سوپاسه‌وه‌ ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی پاره‌كه‌ بۆ پڕۆژه‌كه‌ درا، پاره‌كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ ته‌رخان كرا و ئه‌م پرۆسه‌یه‌ تا مانگی شوباتی 2019 به‌رده‌وام بوو، به‌ڵام به‌هۆی ته‌نگژه‌ی داراییه‌وه‌ خه‌رجكردنی ئه‌و پارانه‌ی ته‌رخان كرابوون ڕاگیرا.

له‌ باره‌ی داواكاری له‌ كابینه‌ی نۆی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ ته‌رخانكردنی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌، پارێزگاری سلێمانی گوتی: ئێسته‌ به‌شێكی كه‌می پڕۆژه‌كه‌ ماوه‌ ته‌واو بكرێت، داوامان له‌ كابینه‌ی نۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ بودجه‌ی پێویست بۆ ته‌واوكردنی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ ته‌رخان بكات.

ئه‌وه‌شی زیاد كرد، هیوادارین ئه‌و هه‌وڵانه‌ی داومانه‌ له‌ ڕێی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌وه‌ و ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی له‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران دراون، بتوانرێت له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ده‌ست به‌ ته‌واوكردنی خزمه‌تگوزاری ئه‌و یه‌كه‌ نیشته‌جێبوونانه‌ بكرێت كه‌ ژماره‌یان هه‌زار و 500 یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونه‌، بۆ ئه‌وه‌ی بدرێنه‌ كرێنشینان كه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاماری سلێمانییه‌وه‌ ئاماده‌ كراون و به‌پێی خاڵبه‌ندی دابه‌ش بكرێن.

له‌ ساڵانی رابردوودا وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان هه‌ڵمه‌تێكی دروستكردنی شوقه‌ی بۆ كرێنشین راگه‌یاند و له‌ زۆربه‌ی شاره‌كان هه‌زاران شوقه‌ ته‌واو كران و پێشكه‌شی خه‌ڵكی شایسته‌ كران، به‌ڵام دیار نییه‌ ئه‌مه‌ی سلێمانی بۆچی ته‌واو نه‌كراوه‌.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق