ئەردۆگان: پێویستمان بەمۆڵەتی هیچ کەسێک نیە بۆ روبەڕوبونەوەی تیرۆر لەدەرەوەی سنورکانما

ليست هناك تعليقات


رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆکی تورکیا رایگەیاند، پێویستمان بەمۆڵەتی هیچ کەسێک نیە بۆ روبەڕوبونەوەی تیرۆر لەدەرەوەی سنورکانمان.

لەمیانی کۆبونەوەیەکی لەگەڵ فراکسیۆنی پارتی داد و گەشەپێدان لەئەنقەرە، ئەمڕۆ چوارشەممە رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆکی تورکیا رایگەیاند، پێویستمان بەمۆڵەتی هیچ کەسێک نیە بۆ روبەڕوبونەوەی تیرۆر لەدەرەوەی سنورکانمان.

سەرۆکی تورکیا لەو کۆبونەوەیەدا جەختیکردەوە کە ئۆپۆراسیۆنەکانی "دژی تیرۆر" لەناوەوە و دەرەوەی تورکیا "مافێکی یاسایی" تورکیایە و پەیامی مرۆیی وڵاتەکەیەتی.

راشیگەیاند، جەختکردنەوەی تورکیا لەروبەڕوبونەوەی "تیرۆر" تەنها لەلایەن پشتیوانانی تیرۆر لەناوخۆی وڵات دژایەتی ناکرێت، بەڵکو چەند لایەنێکی دەرەکیش لەو روەوە دژایەتی تورکیا دەکەن.

ئەردۆگان چەند وڵاتێکی ئەوروپا و رۆژئاوای بە پشتگوێخستنی داواکارییەکانی ئەنقەرە بۆ "دژایەتیکردنی تیرۆر" تۆمەتبارکرد و رایگەیاند ئەوەی ئەوان دەیکەن دو روییە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif